گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبدوڵای مەلا نوری و هاوڕێکانی

چارەنوسی عەبدوڵای مەلا نوری و هاوڕێکانی ئاشكرکرا

2020.12.12 - 17:40
App store icon Play store icon Play store icon
چارەنوسی عەبدوڵای مەلا نوری و هاوڕێکانی ئاشكرکرا

ناس کورد-

لەدوای ڕۆژێک لە دەستگیرکردنیان دوو ڕێکخەری خۆپیشاندانەکانی سلێمانی ئازادکران و یەکێک لەوان باس لە چارەنوسی هاوڕێکانی دەکات و دەڵێت، لە کانی گۆمە-ن و بڕیارە ئەوانیش ئەمڕۆ ئازاد بکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیمان عیزەدین، یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی کە دوێنێ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا دەستگیرکران، ئەمڕۆ ئازاد کرا و دیمانەیەکی کورتی لەگەڵ "ناس کورد" ئەنجامدا.

 

پەیمان عیزەدین بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "دوێنێ هەر پێش ئەوەی خۆپیشاندانەکە دەستپێبکات، بەشێوەیەکی زۆر توندوتیژانە و دڕندانە دەستگیرکراین و بردراینە کانی گۆمە."

 

وتیشی، "دواتر بردراینە هێزەکانی 70 و بەو پێیەی من تاکە ژن بووم من جیاکرامەوە و هاوڕێکانم لەوێ مانەوە و دواتر من بێ ئەوەی خۆم ئاگادار بم و پێم بڵین، ئازادکرام."

 

سەبارەت بە چارەنوسی هاوڕێکانی، پەیمان عیزەدین باسی لەوەکرد، "ئەوەندەی ئاگاداربم، ئەوان هێشتا لە کانی گۆمە لە زینداندان، بەڵام  دۆخیان باشە و وتوویانە ئەمڕۆ ئەوانیش ئازاد دەکرێن، نازانم تا چەند ڕاستە."

 

عەبدوڵا مەلا نورى، پەرلەمانتارى پێشوو بەناوى دەستەیەکەوە کە ناویان لەخۆیان ناوە "دەنگە ناڕازییەکان" لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا (10ى کانوونى یەکەمى 2020) رایگەیاند، "خۆپیشاندانى ناتوندوتیژى بەرفراوان لە رۆژى هەینى کاتژمێر 1:30ی پاش نیوەڕۆ لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان ئەنجام دەدرێت".  

 

دوێنێ هەینی، پێش ئەوەی خۆپیشاندانەکان دەستپێبکات، عەبدوڵای مەلانوری و نۆ کەسی دیکە کە ڕێکخەری خۆپیشاندانەکە بوون لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکران.