ناس کورد-
بههۆی كێشهی زهوی و زارهوه له نێوان گوندی جهرداسنه و كانی بهردینه له سنوری قهزای شارهزوور هاووڵاتیهك کوژرا .
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا کەمال محەمەد، وتەبێژی نەخۆشخانەی ڕەوف بەگ (شەممە 12ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، " لە شارەزوور کاتژمێر 1:00ی پاش نیوەڕۆ بریندارێکی تەمەن 66 ساڵ گەیاندرایه بەشی فریاکەوتن له نهخۆشخانهی شههید ڕهوف بهگ کە بە فیشەک پێکرابوو، پاش چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا، بەڵام پاش گەیاندنی بەوێ گیانی لەدەستداوە ."
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ڕووداوەکە لەسەر کێشەی زەوی و زار ڕوویداوە.