گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خوێندکاری دکتۆرایە

ئامانج چیرۆکی وێنەی فەلاقەکردنی لەلایەن چەکدارێکەوە بۆ ناس کورد دەگێڕێتەوە

2020.12.12 - 15:54
App store icon Play store icon Play store icon
ئامانج چیرۆکی وێنەی فەلاقەکردنی لەلایەن چەکدارێکەوە بۆ ناس کورد دەگێڕێتەوە

ناس کورد-

ئەو گەنجە ماسکپۆشەى کە دوێنێ لەلایەن ئەندامێکی هێزی ئەمنی کەلارەوە بە دار لێی درا، خوێندکارى دوا قۆناغى دکتۆرایە لە یەکێک لە زانکۆکانى ڕوسیا لەبارەى مێژووى کوردەوە. ئامانج نازم بێجان چیرۆکی ئەو وێنەیەی هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاند بۆ ناس کورد دەگێڕێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئامانج لە هەژماری فەیسبوکەکەى لەسەر دواهەمین توێژینەوەى زانستى بە زمانى ڕوسى بە ناونیشانى (پرسى کورد)ەوە پۆستێکى بڵاو کردووەتەوە، کە پێشکەشى زانکۆیەکى ڕوسى کردووە و لە گۆڤارە بەناو بانگەکانى ئەو وڵاتەشدا بڵاو کراوەتەوە.

 

بەڵام ئامانج نازم بێجان کە خوێندکارى دکتۆرایە لە زانکۆیەکى ڕوسیا بۆ ناس کورد وتى، "ببورن بارى تەندروستیم کەمێک باش نییە بەهۆى ئەوەى دوێنێ لە خۆپیشاندانەکانى کەلار لەلایەن پۆلیسێکەوە لێمدرا و ئازاردرام، کەمێک هەست بەئازار و وەڕسى دەکەم".

 

دوێنێ هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکانى سلێمانیدا، ناڕەزایەتى و خۆپیشاندان لە کەلاریش دەستیپێکرد، دواى ئەوەى هێزە ئەمنییەکان دەستیانکردە فەلاقە و بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران بەهێزى چەکدارى، وێنەیەکى سەرەنج ڕاکێش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بڵاوەى پێیکرا.

 

لەوێنەکەدا ئەوە بەدەردەکەوێت، دوو گەنجى لەناو شەقامێکەوە ڕادەکەن و لەپشتیانەوە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی بە جلوبەرگی مەدەنییەوە بە دارێکى کارەبای گەورەوە بەربووەتەوە فەلاقەکردنیان و لەکۆڵیان نابێتەوە بەتایبەت دارە کارەباییەکە بەزەقى دیارە بەر پشتى گەنجێکیان دەکەوێت کە دەمامکى خۆپارێزى پۆشیوە، ئەو گەنجە ئامانج نازم بیجانە.

 

بەدواداچوونەکانى ناس کورد لەگەڵ ئەو خوێندکارە شارەزایییە لە مێژووى هاوچەرخ لەپرسى کوردەوە بووە قسە کردن لەسەر ستەمکارى کورد.

 

ئامانج نازم کە خاوەنى چەندین توێژیینەوە لەبوارەکانى پەیوەندییەکانى کورد و ڕوسیا و پرسى کورد و ڤاسیلیڤا له‌ باره‌ی كوردناسییه‌وه‌ و چەندین توێژینەوە و بەرهەمى تر بەزمانى ڕوسى تایبەت بەناس کوردى ڕاگەیاند، "ئێمە لەناو خۆپیشاندانەکانى کەلار وەستابووین، نه‌ك هوتاف و چه‌پڵه‌لێدان ته‌نانه‌ت قسه‌شمان نه‌كرد، كه‌چی به‌و شێوه‌ دڕاندانه‌ ئازاریان داین. ئه‌م كرداره‌ به‌عسییانه‌ شتیك نییه‌ له‌بیر بچنه‌وه‌".

 

ئامانج نازم بێجان باسى لەوەش کرد، لەبەر چاودێریکردنى بارودۆخى تەندروستى دایکى نەیویستووە خۆى لە هەژمارەکەیەوە ڕوونکردنەوە لەسەر وێنەکە بدات، بەڵام دواى ئەوەى بەشێوەیەکى بەرفراوان وێنەکە بڵاوبووەتەوە لەپێناو دروستى ڕوداوەکەدا لەسەر وێنەکەى هاتووەتە دەنگ.

 


لەکۆتایى گێڕانەوەکانى ئامانج نازم دەشڵێت، "دایك و باوكم 40 ساڵ مامۆستا بوون، خۆم له‌ 2007 ه‌وه‌ مامۆستام، 2 ساڵ له‌ زانكۆی گه‌رمیان مامۆستا بووم، ئێستا خوێندكاری دوا قۆناغی دكتۆرام له‌ ڕووسیا، ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌كه‌ بۆ سه‌ردان گه‌ڕاومه‌ته‌وه".


دواى وتوێژەکە ناس کورد و ئەو خوێندکارى دکتۆرایە لەڕووسیا لەسەر کاتێکى تر ڕێکەوتن بۆ ئەنجامدانى گفتوگۆیەکى تایبەت لەسەر ناوەڕۆکى بەرهەمە زانستیەکانى کە بەزمانى ڕوسى بڵاوى کردوونەتەوە.