گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێ سەرپەرستی دەکات؟

حەشدی کوردی لە کەرکوک پێکهێنرا و بە ناوچە کوردییەکاندا بڵاودەبێتەوە

2020.12.12 - 14:20
App store icon Play store icon Play store icon
حەشدی کوردی لە کەرکوک پێکهێنرا و بە ناوچە کوردییەکاندا بڵاودەبێتەوە

ناس کورد-

یەکەم فەوجی حەشدی کورد لە کەرکوک پێکهێنرا و بەپرسی ئەو حەشدە دەڵێت، "پێکهێنانی ئەو دەستەیە بۆ پاراستنی ناوچە کوردییەکان و هاوڵاتیانی کوردە لە کەرکوک".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەبو عیماد، بەرپرسی دەستەی حەشدی شەعبی لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کەرکوک کە "ناس کورد" بینەری بووە (12ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "لە پێکهێنانی فەوجی حەشدی کورد دواکەوتوین و دەبوو وەکو سەرجەم پێکهاتەکانی دیکە پێشتر بۆ گەنجانی کورد فەوجەکە پێکبهێنرایە و لە ئێستاشدا کاری جدی لەسەر دەکەین و لە رۆژانی داهاتووش فەوجە پێکدەهێنرێت و لە سنوری کەرکوک هاوشان لەگەڵ هێزەکانی دیکە بڵاوەیان پێدەکرێت."

 

ئەوەشی وت، "پێکهێنانی ئەم فەوجەی حەشدی شەعبی تایبەت بە کورد و لەگەڵ هێزەکانی دیکەی سنوری کەرکوک تێکەڵ دەکرێن چونکە ئەمان خەڵکی پارێزگاکەن و جیاوازن لەو هێزانەی دیکەو بەرچاو رونی زیاتریان هەیە".

 

باسی لەوەشکرد، "ئەم فەوجەی پێکدەهێنرێت تایبەت بە برایانی کورد و لە داهاتوویەکی نزیکدا لە سەرجەم سنورەکان هاوشان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکە بڵاوەیان پێدەکرێت بۆ پاراستنی ئارامی ناوچەکە."

me_ga.php?id=1807

لەلایەکی دیکەوە ئەدهەم جومعە، فەرماندەی فەوجی حەشدی کورد رایگەیاند، خەڵکی کوردی کەرکوک ئامادەن لە چوارچێوەی دامەزراوەکانی حکومەتی فیدراڵیدا خزمەت بەشارەکەیان بکەن.

 

ئەوەشی وت: "ئەو هێزەی حەشدی کوردی کە پێکدەهێنریت بۆ پاراستنی سنورو گوندە کوردییەکانە لە کەرکوک". 

 

بەپێی زانیارییەکانیش نزیکەی 150 کەس لە چوارچێوەی ئەو فەوجەی حەشدی کوردی لە کەرکوک دادەمەزرێن و ئەرکیان پاراستنی ناوچە کوردیەکانە لە کەرکوک.