گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشی کێشە دەبێت

ساڵی داهاتوو ’’کوەیت موچەی فەرمانبەرانی بۆ نادرێت’’

2020.12.12 - 14:06
App store icon Play store icon Play store icon
ساڵی داهاتوو ’’کوەیت موچەی فەرمانبەرانی بۆ نادرێت’’

ناس كورد-

ماڵپەری ئەلعەرەب دەڵێت، کوەیت ناتوانن خۆیان لە داڕشتنى سیناریۆى کورتهێنانى دارایى بۆ دابینکردنى موچەى فەرمانبەرانى حکومەت بەدووربخەنەوە، گەرچى حکومەتەکەى شێخ سەباح ئال سەباح هەوڵەکانى خستووەتە ڕوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاپۆرتێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، ماڵپەڕى ئەلعەرەب (12ى کانوونى یەکەمى 2020) ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، دابینکردنى موچەى چەند مانگى داهاتووى فەرمانبەران لەسەر بەرەو پێشچوونى دۆخى دارایى و ئابووریی وەستاوە بەتایبەتى بەرزبونەوەى نرخەکانى نەوت.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، کوەیت بەقەیرانێکى سەختى ئابووریدا تێپەڕدەبێت بەهۆى ئەوەى پێشبینى کورتهێنانى دارایى بۆ ئەمساڵ تاوەکو مانگى ئازارى داهاتوو بگاتە زیاتر لە 45 ملیار و پێشتریش وەزیرى داراى ئەو وڵاتە ئەوەى ڕاگەیاند، سیولەیان تا ماوەیەکى کەم لەبەردەستدایە و پێشبینى کورتهێنان دەکرێت لەدابینکردنى موچەى فەرمانبەرانى حکومەتتدا.

 

هەر بەپێى ئەو میدیایە، بۆ چارەسەرکردنى دۆخەکەش حکومەتى کوەیت دەیەوێت پەنابباتە بەر قەرزکردن بۆ پڕکردنەوەى ئەو کورتهێنانە و ئەو پرسەش ناکۆکى لەناو پەرلەماندا دروستکردووە.

 

بەپێى وتەى سەرچاوە ئاگادارەکانى ئەو وڵاتە کە بەماڵپەڕەکەیان ڕاگەیاندووە، قەبارەى سیولەى یەدەگ لەئێستادا دەگاتە نزیکەى 3.28 ملیار دۆلار و جێگیرى سیولەکە یاخود کەمبوونەوە و نەمانى بۆ چەند مانگى داهاتوو کەوتووەتە سەر گۆڕانکارى لەنرخەکانى نەوتتدا.

 

سەرچاوە بەرپرسەکە لە حکومەتى کوەیت باسى لەوەش کردووە، موچەى ئەم مانگە لەکاتى خۆێدا دابەشدەکرێت بەڵام بەردەوام پشتبەستنە سەر پڕکردنەوەى کورتهێنان بەکێشانەوەى پارە قەیران لەپارەى یەدەگدا دروست دەکات لەماوەکانى داهاتوودا و مەترسیش بۆ نەهێشتنى سیولە دروستدەبێت.

 

ئەلعەرەب ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، حکومەت دەتوانێت لەپێدانى موچە بەردەوام بێت دواى چارەسەرکردنى کورتهێنانەکە و لەئێستاشدا هەوڵەکانى خستووەتە گەڕ لەڕێگەى دوو داهاتى ترى نانەوتیەوە سیولەى دابین بکات.