ناس کورد-
لە ناحیەی بەحرکەی هەولێر تەرمی کەسێک لە ناو ئۆتۆمبێلێکەی دۆزرایەوە و پۆلیسی هەولێریش زانیاری لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی ئاشکرا دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر (12ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، کاتژمێر 8:00ی ئەم بەیانییە پۆلیس ئاگادار کراوەتەوە لە بوونی تەرمێک لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لە ناحیەی بەحرکە و دوای گەیشتنی تیمەکانمان و گواستنەوەی تەرمەکە دەرکەوت ئەو کەسە بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە.
وتیشی، "ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە ناوی (محسن عەزیز حوسێن)ەو لەدایکبووی 1963یە و بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئازاری سنگی هەبووە و لەوکاتەدا ئۆتۆمبێلەکەی پارک کردووە لە شەقامەکە و دواتر جەڵتە لێی داوەو گیانی لەدەستداوە".
هۆگر عەزیز زانیاری زیاتری خستە ڕوو وتی، "ئەو هاوڵاتییە خەڵکی بەحرکەیە و لە ئێستاشدا تەرمەکەی دراوەتەوە کەسوکاری".