ناس کورد-
بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی باڵای حكومەتی ھەرێم لە بەغدا لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق کۆببێتەوە و وتەبێژی قوباد تاڵەبانیش کۆبوونەوەکە بە "گرنگ" ناودەبات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەوبارەیەوە سەمیر ھەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان (12ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، بڕیارە پاش نیوەڕۆ كۆبونەوەی لوتكە لە بەغدا ئەنجامبدرێت لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی لیژنەی دارایی، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنیەتی رێككەوتن لەنێوان هەرێمو بەغدا.
سەمیر ھەورامی وتیشی، "شاندی هەرێم هەوڵی زامنكردنی 320 ملیار دینارەكەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە یاسای كورتهێنانی قەرزدا دەدات".
لە كۆبوونەوەكانی پێشوودا، لەگەڵ حكومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەكان، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، "ئامادەین رێككەوتن لەسەر پرسی نەوت و دارایی بكەین و ئەوەی لەسەر حكومەتی ھەرێمە بەپێی یاسا و دەستور جێبەجێی دەكەین، لەبەرامبەردا دەبێت ماف و شایستە داراییەكانی ھەرێم دیاری بكرێت و بدرێت."