گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمى بە کوردى پەیامێکى لەسەر خۆپیشاندانەکانى سلێمانى بڵاوکردەوە ’’توڕەییەکەیان پاساودارە’’

2020.12.11 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى بە کوردى پەیامێکى لەسەر خۆپیشاندانەکانى سلێمانى بڵاوکردەوە ’’توڕەییەکەیان پاساودارە’’

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق پەیامێکى بە کوردى لەسەر خۆپیشاندانەکانى سلێمانى بڵاوکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى لە تویتێکدا (11ی کانونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "‏بەقووڵی هاوسۆزم لەگەڵ خەم و ژانی خەڵکی خۆمان لەهەرێمی کوردستان، بەتایبەت شاری سلێمانی شاخ و رۆشنبیری و ڕەسەنایەتی، توڕەییان پاساودارە چونکە بەرهەمی ساڵانێکی زۆر و چەندین دەیەی پێشووە، بەجدی کاردەکەین لەسەر شایستەییەکانی گەل لەهەموو شارێکی عێراق".