گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر نەک سلێمانى

هەڵوێستى فراکسیۆنى یەکێتى لەسەر خۆپیشاندانەکان

2020.12.11 - 18:47
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستى فراکسیۆنى یەکێتى لەسەر خۆپیشاندانەکان

ناس کورد-

 

دوو پەرلەمانتارى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان رایانگەیاند، چەقى سیاسەت و ململانێ لە هەولێرە نەک سلێمانى و پێویستە لەو شارە خۆپیشاندان بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هاوڕێ مەلا ستار پەرلەمانتارى یەکێتى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا (11ى کانوونى یەکەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، پێشنیازیان بۆ پەرلەمانتارانى مانگرتوو کردبوو کە لە هەولێر خۆپیشاندان بکەن، بۆ ئەوەى کاریگەرى هەبێت.

 

وتیشى "هەندێجار هەندێ پەرلەمانتار ئاڕاستە دەکرێن و هەولێر جێدەهێڵن و دەچنە سلێمانى بۆ ئەوەى خۆپیشاندان بکەن بە ئامانجى دڵرازیکردنى حکومەت و دروستکردنى فەوزا لە سلێمانى".

 

لاى خۆیەوە، سەرکۆ گەڵاڵى پەرلەمانتارى یەکێتى وتى پێشنیازى بۆ پەرلەمانتاران کردووە بچنە بەردەم ئەنجومەنى وەزیران و مانگرتن و خۆپیشاندان بکەن، چونکە حکومەت بڕیاربەدەستى یەکەمە.

 

داواشى لە پەرلەمانتارانى مانگرتوو کرد پێکەوە بچنە ئەنجومەنى وەزیران و لەوێ مانگرتن رابگەیەنن.

 

قسەکانى ئەو دوو پەرلەمانتارە دواى قسەکانى ژمارەیەک  پەرلەمانتارى مانگرتوو هات لەبارەى رێگریکردن لێیان بۆ چونە سلێمانى بەمەبەستى بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان.