گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەرز و موچە

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى شاندى هەرێم و رەوتى سەدر

2020.12.11 - 18:25
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى شاندى هەرێم و رەوتى سەدر

ناس کورد-

 

وەفدی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ دەستەی سیاسی رەوتی سەدر كۆبووەوە و جەختیان کردەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوى کۆبوونەوەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران کە سەرۆکایەتى شاندى هەرێم دەکاتە لەکۆبوونەوەکەدا جەختیكردەوە مەبەستیانە پەیوەندییەكانی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ بەهێزتر بكەن و چارەسەری دەستوریی بۆ پرسە داراییە هەڵپەسێردراوەكان بدۆزنەوە.

 

هەروەها ئامادەیی هەرێمی كوردستانی پیشاندا بۆ پابەندبوون بەناوەڕۆكی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی كە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەرچووە.

 

لاى خۆیەوە، نەسار روبەیعی سەرۆكی دەستە‌ی سیاسی رەوتی سەدر ئاماژەى بەوەکردووە، "سامانی عیراق هی هەموو عیراقییەكانە بە هەرێمی كوردستانیشەوە".

 روبەیعی هەروەها پشتیوانی رەوتەکەى دەربڕی بۆ چارەسەركردنی یاسایی و دەستورییانەی كێشەكان كە لەبەرژەوەندی هەموواندا بێت و ببێتەهۆی بەدیهێنانی دادپەروەری. 

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، هەردوولا كۆكبوون لەسەر جێبەجێكردنی ماددە‌كانی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی لە‌پێناو چارە‌سە‌ركردنی گرفتە‌ داراییە‌كان.