ناس كورد -
وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە باس لە ئەگەرى دەستلەکارکیشانەوەى هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى دەکەن، دواى خۆپیشاندانەکانى ئەمڕۆ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عه‌دنان عوسمان وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" (11ى کانوونى یەکەمى 2020) ره‌تیكرده‌وه، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌ستی لهكاركێشابێتهوهو وتی "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی ده‌كه‌ن دوورن له راستییه‌وه".
هاوکات سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای سلێمانی بۆ "ناس کورد" جەختیکردەوە، ده‌نگۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی دووره له راستییه‌وه‌و هیچ شتێكی وا نییه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌وترێت پارێزگاری سلێمانی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاماده‌كردووه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ره‌تیكرده‌وه هیچ نامه‌یه‌كی له‌وجۆره له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانییه‌وه ئامادهكرابیت.