گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسی لقی پارتی لە چەمچەماڵ باس لە تەقەکانى شەوى ڕابردوو دەكات

2020.12.11 - 16:26
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسی لقی پارتی لە چەمچەماڵ باس لە تەقەکانى شەوى ڕابردوو دەكات

ناس کورد-

 

بەرپرسی لقی 19ی پارتی لە چەمچەماڵ رایگەیاند، شەوى ڕابردوو "ئاژاوە چييەكان" تەقەيان لە بارەگاكەيان كردووە و لە ئێستاشدا بارودۆخەكە ئارامە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەید ڕێبوار بەرپرسی لقی 19ی پارتی لە چەمچەماڵ سەبارەت بە تەقەكانى شەوى ڕابردوو لە لێدوانێكى تايبەتدا بە "ناس كورد"ى وت (هەينى 11ى كانونى يەكەمى 2020)، ئەو "تەقانەى لێمانكران هيچ زيانێكى گيانى بەدواوە نەبووە".

 

وتیشى "تەقەكان لەلايەن ئەو ئاژاوەچييەكانەوە كراون كە هەڵدەكوتنە سەر بارەگا و دەزگا و دامەزاوە حزبى و حكوميیەكان".

 

هەرچى سەبارەت بە بارودۆخى ئێستایە، سەيد ڕێبوار بۆ ناس كورد رایگەیاند، لە ئێستا بارودۆخ ئارامە و شتێكى لەو جۆرە لە ئارادا نييە كە جێى باس بێت.

 

درەنگانی شەوی (پێنجشەممە لەسەر هەینی 10ی کانونی یەکەمی 2020) لە قەزای چەمچەماڵ تەقە لە لقی 19ی پارتی دیموکراتی کوردستن کرا و ئەوانیش وەڵامی تەقەکانیان داوەتەوە و تەقەیەکی زۆریان کردووە.   

  

سەرچاوەیەکی ئاگادار درەنگانی شەوی (پێنجشەممە لەسەر هەینی 10ی کانونی یەکەمی 2020) بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند " تەقەکان یەک سەلییە بووە و لە ئۆتۆمبیلێکەوە لە بینای لق کراوە و دەستبەجێ پاسەوانەکانی لق وەڵامی تەقەکانیان داوەتەوە."  

  

بەوتەی سەرچاوکە، "ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لقی 19ی پارتی-ش تەقەیەکی زۆریان کردووە ."  

  

لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندەرانی چەمچەماڵ هەوڵی سوتاندنی بارەگای لقی 19ی پارتیان لە قەزاکەدا و لەلایەن هێزە ئەمنیەکان و پاسەوانەکانی لقەوە ڕێگریان لێکرا .  

  

دوای ئەوەی ڕۆژی 9ی کانونی یەکەم، خۆپیشاندەران مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕانیان لە چەمچەماڵ سوتاند، ئەمڕۆش هیچ خۆپیشاندانێک لە چەمچەماڵ ئەنجام نەدرا .