ناس کورد-
لە شارى كەلار ژمارەيەكى زۆر خۆپيشاندەر ڕژانە سەر شەقامەكان و بە وتنەوەى چەندین دروشم بەرەو ناوبازاڕى شارەكە كەوتنەڕێ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى زانياريەكانى ناس كورد، هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنى خۆپيشاندان لە چەندين شار و شارۆچكەى پارێزگاكانى سلێمانی و هەڵەبجە، لە شارى كەلاريش ژمارەيەك زۆر خۆپيشاندەر گردبوونەوە و دواتر بەرەو ناوبازاڕى شارەكە كەوتوونەتە ڕێ.
ناس كورد زانيويەتى، دواى ئەوەى خۆپيشاندەران گەيشتنە نازبازاڕ چەندين دروشمى دژى گەندەڵى و خراپى بارودۆخى ژيانى هاووڵاتيان وتەوە، تائێستاش هيچ توندوتيژيەكانى بەخۆيەوە نەبينيوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران و تەقەیان بەسەردا دەکەن.
ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ خۆپيشاندانەكەى بەردەم بارەگاى پارێزگاى سلێمانى كە توندوتيژى لێكەوتەوە و هێزە ئەمنيەكان بە غازى فرمێسكڕێژ و گولـلەى پلاستيكى ڕوبەڕوى خۆپيشاندەران بوونەوە.