ناس کورد-
حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکى پەرلەمانی عێراق داوا دەکات هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی هەردوو پەیامنێری کەناڵی عێراقییەی فەرمی حکومەتی عێراق ئازاد بکەن کە ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوکات بەشی کوردی کەناڵی عێراقییە لە ڕوونکردنەوەیەکدا جەختیان لەوەکردووەتەوە کە "تیمی ڕۆژنامەوانییان دەستگیرکراون."
دەشڵێت، "پاراستنی گیانی هەردوو کارمەندەکەیان لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانە."
جگە لە ڕۆژنامەنوسانە، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ئەمڕۆ چەندین پەیامنێر و کامێرامانی کەناڵەکانیان دەستگیرکرد.