گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندێکی دژە تیرۆری سلێمانی سەردانی کۆبانێ دەکات

2019.03.06 - 15:21
شاندێکی دژە تیرۆری سلێمانی سەردانی کۆبانێ دەکات

 

ناس کورد-

 

شاندێکی هێزی دژە تیرۆر لە سلێمانییەوە سەردانی شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەکاندا کۆبوونەوە.

پۆڵات جان کە فەرماندەیەکی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ـیە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە، لە ڕۆژاڤا میوانداریی شاندێکی هێزەکانی دژە تیرۆری سلێمانییان کردووە.

ئەو فەرماندەیەی یەگەپە هیچ زانیارییەکەی دیکەی لە بارەی ئامانجی سەردانەکە بڵاونەکردووەتەوە، بەپێی ئەو دوو وێنەیەش بێت کە بڵاویکردوەتەوە، هێزەکەی دژە تیرۆری سلێمانی بە سەرۆکایەتی پۆڵاد تاڵەبانی سەردانی ڕۆژاڤای کردووە.

 

https://twitter.com/PolatCanRojava/status/1102925419723083776