ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی كاره‌بای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان تاوەکو زۆر له‌سه‌ر هاووڵاتیان نه‌كه‌وێت، پێداچوونه‌وه‌ی به خشته‌كه پێدانی کارەبا کراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ کارەبای زۆربەى گەڕەکەکانی هەولێر کوژێنرایەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکرایەوە کە هەوڵێکە بۆ ڕێگری لە خۆپیشاندان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (7ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌خشته‌ی كاره‌بای نیشتمانی رووی نه‌داوه و له دوێنێ و ئه‌مڕۆوه خشته‌ی پێدانی كاره‌با وه‌ك خۆیه‌تی، سه‌باره‌ت به خشته‌ی موه‌لیده ئه‌هلیه‌كانیش، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان و زۆر له‌سه‌ر هاوڵاتیان نه‌كه‌وێت."
دەشڵێت، پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌م خشته‌یه له لایه‌ن پاریزگای هه‌ولێر بۆ كرا و بریاردرا ته‌نها له‌م كاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانی نه‌بوو ، موه‌لیده‌كان كاره‌با بده‌نه‌وه:
یه‌كه‌م: كاتژمێر 6ی به‌یانی تا كاتژمێر 12ی نیوه‌رۆ
دووه‌م: كاتژمێر 3ی عه‌سر تاوه‌كو كاتژمێر 1ی شه‌و