گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمەڵی ئیسلامی بە فەرمی پشتیوانی خۆپیشاندانەکەى ئەمڕۆ ڕاگەیاند

2020.12.11 - 12:34
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵی ئیسلامی بە فەرمی پشتیوانی خۆپیشاندانەکەى ئەمڕۆ ڕاگەیاند

ناس کورد-

کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند، پشتیوانیی هەموو خۆپیشاندانێکی مەدەنیانەی جەماوەری دەکەن "بۆ داکۆکی لە مافەکانی خەڵک".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە پەیامێکی کورتدا کە ئەنجومەنی سیاسیی ئەو حزبە بڵاویکردووەتەوە و ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (11ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، پشتگیری هەموو خۆپیشاندانێکی مەدەنیانە دەکەن و "دژی بەکارهێنانی توندوتیژین لە هەر لایەکەوەبێت."

 

ئەوە لەکاتێکدا بڕیارە ئەمڕۆ خۆپیشاندانی جەماوەری لە سلێمانی و ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەڕێوەبچێت، ژمارەیەک نوسەر و پەرلەمانتارى پێشوو خۆیان وەک نوێنەرى خۆپیشاندەران ناساندووە و بانگەواز بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندانى بەرفراوان دەکەن.

 

عەبدوڵا مەلا نورى، پەرلەمانتارى پێشوو بەناوى دەستەکەوە کە ناویان لەخۆیان ناوە "دەنگە ناڕازییەکان" لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا (10ى کانوونى یەکەمى 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتى رایگەیاند، "خۆپیشاندانى ناتوندوتیژى بەرفراوان لە ڕۆژى هەینى کاتژمێر یەک و نيوى پاش نیوەڕۆ لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان ئەنجام دەدرێت".