گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە تایبەت لە عێراق

ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ وەڵامدانەوەى هێرشی چاوەڕوانکراوی ئێران

2020.12.11 - 10:10
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ وەڵامدانەوەى هێرشی چاوەڕوانکراوی ئێران

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى پۆڵیتیکۆی ئەمريكى لە زارى بەرپرسێكى ئەمريكييەوە كە ناوى نەهێنراوە بڵاويكردوەتەوە، ئەمريكا هێزەكانى خستوەتە حاڵەتى ئامادەباشيەوە، بەتايبەتى وەزارەتى بەرگرى لە نزيكەوە بەدواداچون بۆ ئەو سەرە داوانە دەكات كە ئاماژەن بۆ ئەوەى گروپە چەكداريەكانى سەربە تاران ئامادەكارى دەكەن بۆ هێرش بە تایبەت لە عێراق.

 

ماڵپەڕەكە ئەوەشى ئاشكراكردوە، لەماوەى ڕابردودا گروپە ميليشياكانى سەربە ئێران هێرشەكانيان دژى هێزەكانى ئەمريكا لە عێراق ڕاگرتووە، ئەوەش دواى نزيكەى تێپەڕبوونى ساڵێك بەسەر بۆردومانكردنى سەربازگەى "عين الاسد"، كە وەك وەڵامدانەوەى كوشتنى قاسم سولەيمانى فەرماندەى پێشووى فەيلەقى قودسى ئێرانى بوو.

 

ئەو بەرپرسە ئەمريكييە ڕونيشيكردوەتەوە، ئەو جوڵانە بۆ ڕێگەگرتنە لە ئێران بۆ ئەنجامدانى هەر هەنگاوێكى دوژمنكارانە دژى ئەمريكا و هاوپەيمانى نێودەوڵەتى، پنتاگۆن نيگەرانە لەوەى كە ئەگەرى هەيە ئێران ئەم ماوەيە كە تێيدا لە ئەمريكا دەسەڵات دەگوازرێتەوە و بەشێك لە هێزەكانيشى لە عێراق و ئەفغانستان دەكشێنێتەوە وەك هەل بەكاربهێنێت، بەتايبەتى كە ئێستا ساڵيادى كوشتنى قاسم سولەيمانى نزيك بووەتەوە.

 

جەختی لەوەشكردوەتەوە، بەهۆى هەموو ئەوانەوە ئەمريكا هەنگاوى بەرگرى بەهێز لە ناوچەكەدا دەنێت و هەنگاوەكانى پنتاگۆن هێرشبردن نين و پلانى هێرش بوونى نييە.