ناس کورد - هەڤاڵ غالب
کەمێک لەمەوبەر لە قەزای چەمچەماڵ تەقە لە لقی 19ی پارتی دیموکراتی کوردستن کرا و ئەوانیش وەڵامی تەقەکانیان داوەتەوە و تەقەیەکی زۆریان کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکی ئاگادار درەنگانی شەوی (پێنجشەممە لەسەر هەینی 10ی کانونی یەکەمی 2020) بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند. " تەقەکان یەک سەلییە بووە و لە ئۆتۆمبیلێکەوە لە بینای لق کراوە و دەستبەجێ پاسەوانەکانی لق وەڵامی تەقەکانیان داوەتەوە."
بەوتەی سەرچاوکە، "ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لقی 19ی پارتی-ش تەقەیەکی زۆریان کردووە ."
لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندەرانی چەمچەماڵ هەوڵی سوتاندنی بارەگای لقی 19ی پارتیان لە قەزاکەدا و لەلایەن هێزە ئەمنیەکان و پاسەوانەکانی لقەوە ڕێگریان لێکرا .
دوای ئەوەی ڕۆژی 9ی کانونی یەکەم، خۆپیشاندەران مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕانیان لە چەمچەماڵ سوتاند، ئەمڕۆش هیچ خۆپیشاندانێک لە چەمچەماڵ ئەنجام نەدرا .