گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارییەکی نوێ لەسەر سولەیمانی

عەبادى: ئەو فڕۆکەیەى قاسم سولەیمانى بۆردومان كرد بەئاگادارى عێراق هاتووە

2020.12.10 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
عەبادى: ئەو فڕۆکەیەى قاسم سولەیمانى بۆردومان كرد بەئاگادارى عێراق هاتووە

ناس کورد- 

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانى پێشوترى عێراق ئاشکرایکرد، ئەو فڕۆکەیەى قاسم سولەیمانى، فەرماندەى پێشووى فەیلەقى قودسى ئێرانى بۆردومانکرد لە شارى بەغدا، بە ڕەزامەندى عێراق هاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەیدەر عەبادى، سەرۆک وەزیرانى پێشووتر و سەرۆکى ئیئتلافى نەسر لە میانەى بەشداریکردن لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا (پێنجشەممە 10ى کانونى یەکەمى 2020) وتى، بەرپرسانى عێراقى ئاگادارى وردەکارى فڕینە ئاسمانیەکان و ئەو فڕۆکانە نین کە دێنە سەر ئاسمانى عێراق.

 

باسى لەوەشکردووە، ئەو فڕۆکەیەى قاسم سولەیمانى، فەرماندەى پێشووى فەیلەقى قودسى ئێران و ئەبو مەهدى موهەندیسى، جێگرى پێشووى دەستەى حەشدى شەعبى بۆردومان کرد لە شارى بەغدا، بە ڕەزامەندى عێراق بووە.

 

عەبادى جەختیلەوەشکردوەتەوە، لەو کاتەدا وردەکارى بۆ ئەرکى ئەو فڕۆکانە نەکراوە کە هەڵدەستان و دەهاتنە سەر خاکى عێراق، عێراقیەکان ئەرکى ئەو فڕۆکانە نازانن و پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە، بۆچى لێکۆڵینەوەیان لە وردەکارى ئەرکى ئەو فڕۆکانە نەکرد.

 

هەرچى سەبارەت بەو لایەنەیە کە گڵۆپى سەوزى بۆ هەڵسانى ئەو فڕۆکەیە هەڵکردوە سەرۆک وەزیرانى پێشوترى عێڕاق هێماى بۆ ئەوەکردوە، ئەوە بەپێى ڕێکارە کارپێکراوەکان بووە.