گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕیفراندۆمی دووەم لە هەرێم

ئەلعەرەب: ریفراندۆمی دووەم لە كوردستان بەڕێوەدەچێت

2020.12.10 - 23:16
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلعەرەب: ریفراندۆمی دووەم لە كوردستان بەڕێوەدەچێت

ناس کورد- 

نوسەرێكی رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن، خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی سلێمانی و هەندێ شارۆچكەی تری كوردستان بە ریفراندۆمی دووەمی جەماوەریی دەداتە قەڵەم و بەراوردی دەكات بە هاوشێوەكانی لە ناوەڕاست و باشوری عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

نوسەری عێراقی، ئیبراهیم ئەلزوبەیدی لە ژمارەی ئەمڕۆی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن (10 كانونی یەكەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردووە، خۆپیشاندانەكانی سلێمانی و شارەكانیتری كوردستانی بە "ریفراندۆمی دووەم" ناوبردوە و دەڵێت، ئەوەى لە سلێمانى ڕویدا و ڕودەدات جیاواز نییە لەوەى هەموو ڕۆژێک لە بەغدا و ناسریە و بەسرە و شوێنەکانى تر ڕودەدات و هەمان هۆکار و پاڵنەر و هەمان ئەنجامیشى هەیە.

 

هێماى بۆ ئەوەشکردووە، "بەڵێ ئەوە هەمان توڕەییە واى لە جەماوەر کردوە تۆڵە لە حزبە دەسەڵاتدارەکان بکەنەوە، هەمان توندوتیژییە بۆ سەرکوتکردنى خۆپیشاندەران بەکاردەهێنرێت، ئەوەى وردەکارى شەڕى سلێمانى لەنێوان هاووڵاتیانى کورد و سەرکوتکارەكان دەیسەلمێنێت ئەوەیە، ئەوەى سەرکردە سیاسیە کوردیەکان قسەى لەبارەوە دەکەن لە داواکردنى پاراستنى کەرامەتى هاووڵاتیان و گرەنتیکردنى ئاسایش و سەربەخۆیى و بەدەستهێنانەوەى مافە ڕەواکانیان و دادپەروەرى و یەکسانى و هەلى کار و خۆشگوزەرانى جۆرێکە لە هەڵخەڵەتاندن و راست نییە."

ئیبراهیم ئەلزوبەیدی دەشڵێت، "تاکە جیاوازى لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانى بەغدا و هەرێم و ئەخلاقیان ئەوەیە، لە بەغدا ژمارەیەکى زۆر فەرمانڕەواى کەندەڵ هەن پۆست و دەستکەوت و پارەکە لەنێوان خۆیاندا دابەش دەکەن، بەڵام لە کوردستان تەنها دوو گروپ و دوو دەسەڵات هەن."

 

نوسەرەکەی ئەلعەرەب لە کۆتاییدا وتویەتى، "لە ڕوویەکى ترەوە ئەوەى ڕوودەدات لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی ڕیفراندۆمێکى ترى جەماوەریى خۆڕسک و ئازایانە و چاونەترسانەیە."