ناس کورد-
کەشناسێکى دیارى عێڕاقى پێشبینیەکانى کەشوهەواى بۆ هەفتەى داهاتوو بڵاوکردووەتەوە و بەپێى ئەو پێشبینیانە، هەفتەى داهاتوو بارانبارین لە هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سادق عەتیە، کەشناسى دیارى عێراقى لە ئەژماری خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، بایەک لە باشورى ڕۆژهەڵاتەوە دەستپێدەکات و زۆربەى ناوچەکانى وڵات دەگرێتەوە.
ڕونیشیکردووەتەوە، ڕۆژانى یەکشەممە و دوو شەممە شەپۆلێکى بارانبارین لە باکورەوە (هەرێمى کوردستان) دەستپیدەکات و دواتر ناوچەکانى تر دەگرێتەوە.
ئەو کەشناسە جەختیلەوەشکردوەتەوە، ڕۆژانى دووشەممە و سێشەممە بارانبارین لە ناوچەکانى تر دەستپێدەکات، بەڵام زیاتر لە ناوچەکانى باکور چڕ دەبێتەوە.