گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خانەنشینیی مێلانیا ترەمپ

ميلانیا ترەمپ سۆراغی خانەنشینیی خانمی یەكەمی كردووە

2020.12.10 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
ميلانیا ترەمپ سۆراغی خانەنشینیی خانمی یەكەمی كردووە

ناس کورد- 

كەناڵی CNNى ئەمەریكی ئاشكرایكرد، سەرباری ئەوەی ترەمپ هێشتا ملی نەداوە بۆ شكست بە فەرمی، بەڵام میلانیای هاوژینی سەرقاڵی خۆ كۆكردنەوە و ماڵ باركردنە و پرسیاری ئەوەشی كردووە ئاخۆ مافی خانەنشین بوونی هەیە وەك خانمی یەكەم یان نا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كەناڵی CNN ى ئەمەریكی (پێنجشەممە 10ى کانونى یەکەمى 2020) بڵاویکردووەتەوە، دواى ئەوەى ڕونبووەوە کە پێویستە میلانیا ترەمپ خانمى یەکەمى ئەمریکا خۆى ئامادە بکات بۆ ژیانى دواى کۆشکى سپى، داواى لە یاریدەدەرەکانى کردووە کە بەنهێنى لە نوسینگەى ئیدارەدانى دارایى بپرسێت کە ئایا هیچ تایبەتمەندییەکى هەیە لەدواى ژیانى کۆشکى سپى یاخود نا، بەتایبەتى لە ڕووى داراییەوە.

 

بەپێى وتەى سەرچاوەکان کە بە کەناڵەکەیان وتووە، وەڵامەکە زۆر کورت بووە ئەویش "نەخێر" بووە، بەڵام سەرۆک تایبەتمەندى هەیە دواى کۆتایى هاتنى ولایەتەکەى وەک بودجە بۆ دروستکردنى نوسینگەیەکى فەرمى و کارمەند و تێچووى گەشتەکانى، بەڵام هیچ شتێک بۆ خانمى یەکەم نییە جگە لە 20 هەزار دۆلار و موچەیەکى ئاسایى، ئەویش کاتێک دەدرێت کە هاوسەرەکەى کۆچى دوایى بکات.

 

کەناڵەکە جەختیشی کردووەتەوە، سەرەڕاى ئەوەش ئەو وەڵامە میلانیاى لە ئامادەکارییەکانى بۆ ژیانى دواى کۆشکى سپى سارد نەبووەتەوە و لە ئێستادا سەرقاڵى کۆکردنەوەى پێداویستیەکانی و کارە هونەرى و تایبەتیەکانیەتى بۆ جێهێشتنى کۆشکى سپى، چەند بەشێکیشی ناردوە بۆ ماڵە نوێکەى کە لە ولایەتى فلۆریدایە.