گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆخی تەندروستیی کلێنس فرۆشەکە

دوا زانیاریی لەبارەی دۆخی تەندروستیی منداڵە کلێنس فرۆشەکەی کەلار

2020.12.10 - 22:05
App store icon Play store icon Play store icon
دوا زانیاریی لەبارەی دۆخی تەندروستیی منداڵە کلێنس فرۆشەکەی کەلار

ناس کورد-

حسێن عەلی، ئەو منداڵە 13 ساڵانە کلێنف فرۆشەی کە لە خۆپیشاندانەکانی قەزای کەلار گولــله‌ بەر ملی کەوت لەئێستادا لە ماڵەوەیە و چاوەڕوانی ئەوەیە گولــله‌کەی ملی جێگیر بێت و دواتر نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت، بۆ نەشتەرگەرییەکەشی کەسوکارەکەی بەهۆی هەژارییەوە کەمپینێکی هاوکارییان بۆ ڕاگەیاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڵاوبوونەوەی وێنەی حسێن عەلی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا کاتێک لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەشاری کەلار گولــله‌ بەر ملی کەوت و تەندروستیی ناجێگیربوو.

 

ئەکرەم هەواس، پورزای حسێن عەلی، بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "تا ڕادەیەک تەندروستیی حسێن باشترە لە سەرەتای برینداربوونەکەی، بەڵام هەر کەسێک گولــلەیەک‌ لە ملی-دا بێت تەندروستیی جێگیر نییە و بەردەوام لە مەترسیدایە، دەتوانێت هەناسە بدات و زیان بەر بۆری هەناسەی نەکەوتووە، بەڵام لەکاتی قسەکردن ئازارێکی زۆری هەیە و بە کەمی قسە دەکات."

 

وتیشی، "حسێن لە نەخۆشخانەی شار بوو، بەڵام نەتوانرا نەشتەرگەری بۆ بکرێت، چونکە پێویستە گولــلەکە جێگیر بێت لە ملیدا ئەوکات نەشتەرگەریی بۆ بکرێت و دەربهێنرێت، بۆیە ناردوویانەتە ماڵەوە."

 

حسێن کوڕی خێزانێکی هەژار و نەدارە و هەر بەوهۆیەوە بەوتەمەنەوە کەمەوە ڕۆژانە لەناو بازاڕی کەلار کاری کلێنس فرۆشی دەکرد.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە حسێن بەهۆی بێ پارەییەوە لە نەخۆشخانە دەرکراوە و بردراوەتە ماڵەوە.

 

لەوبارەیەوە ئەکرەم هەواس ئاماژەی بەوەکرد، "ئەوە دوورە لە ڕاستییەوە، ڕاستە مالی حسێن خێزانێکی هەژارن، بەڵام بەهۆی بێ پارەییەوە لە نەخۆشخانە دەرنەکراوە و لە نەخۆشخانە خۆیان ناردوویانەتە ماڵەوە و وتییان لە هەفتەی داهاتوو ئەگەر گولــله‌کەی ملی جێگیر بوو."

 

ڕوونیشیکردەوە، "بەڵام نەشتەرگەرییەکەی لە نەخۆشخانەی تایبەت بۆ ئەنجام دەدرێت و ئەوەش پێویستی بە بڕە پارەیەکە کە لە توانای خێزانەکەیدا نییە دابینی بکەن."  

 

لە ئێستادا کەمپینێکی هاوکاری بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی حەسێن عەلی ڕاگەیەندراوە و هاووڵاتیان و خێرخوازان دەتوانن بە بڕێک پارە هاوکاری بۆ بنێرن، لەو چوارچێوەیەشدا، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان تێچووی نەشتەرگەرییەکەی گرتە ئەستۆ.

 

کەمپینی هاوکاری بۆ حسێن عەلی:

 

من حسەینم ، تەمەنم تەنها ١٣ ساڵە ، کوڕە کلێنیس فرۆشەکەم.

 

فیشەک لە قوڕگم دایە و ئەبێ لە نەخۆشخانەی فارووق نەشتەرگەریم بۆ بکەن، دوا خستنی نەشتەرگەریم مەترسی لەسەر دەنگەژێ و ژیانمدایە، جا تەنها خودا و ئێوە شک دەبەم بۆ هاوکاریتان

 

بۆ گەیاندنی هاوکارێکانتان لە شاروو شارۆچکەکان

 

٠٧٧٠١٤٧٠٩٣٣ شاهۆ تەها / کەلار

٠٧٧٠١٩٦٦٥٠٧ ئاسۆ عمر / کەلار

٠٧٧٠٢٢١٣٠٨٨ اكرم هواس/ کەلار

 

یان ناوبازاڕی کەلار

قرتاسیەی دیاری ، تەنیشت چایخانەی میللەت

 

یان

دەەمانخانەی دارۆ ، تەنیشت عیادەی بەخشین

 

یان

٠٧٧١٨٣٣٣٥٨٩ ئارام قادر / ناحیەی ڕزگاری

 

یان

٠٧٧٠١٤١١٥١٠ صلاح محمد / کفری

 

یان

٠٧٧٠٩٣٣١١٥٥ هەژار سۆفی / باوەنور

 

یان

٠٧٧٢٥١٨٣٣٧٢ کاکە ڕەش / دەربەندیخان

 

یان

٠٧٧٠١٥٨٤٣٢٣ کاک محمد / شارەزوور

 

یان

٠٧٧٠١٥٦٦٧٩٣ خالد فهمی / سلێمانی.

 

نوێنەرمان لە دەرەوەی وڵات

بێریڤان لە سوید / 0762862740