ناس کورد-
نرخى نەوتى خاو بەردەوامە لەبەرزبوونەوە و بۆ یەکەمجارە لە ماوەى نۆ مانگى ڕابردوودا نرخى یەک بەرمیل 50 دۆلار تێپەڕێنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى ڕاپۆرتە ئابوریەکان، (پێنجشەممە 10ى کانونى یەکەمى 2020) نرخى نەوتى خاو 50 دۆلارى تێپەڕاندووە و یەک بەرمیل خاوى برێنت گەیشتووەتە 50 دۆلارو 58 سەنت، ئەوەش یەکەمجارە لە مانگى 2ى ئەمساڵەوە ئەو نرخە تێپەڕێنێت.
بەپێى هەمان ئەو ڕاپۆرتانە، یەک بەرمیل خاوى خۆرئاواى تەکساسى ئەمریکا بە 47 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەرمیلێک تێکەڵەى ڕێکخراوى ئۆپێکیش بەرامبەر 48 دۆلار و 31 سەنتە.
شارەزایانى بوارى نەوت باس لەوە دەکەن، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەیە کە نەوتى عەمبارکراوى ئەمریکا بازێکى گەورەى داوە و زیاتر لە 15 ملیۆن بەرمیل زیادى کردوە، هۆکارى بەرزبوونەوەکەش بەهۆى هەواڵە خۆشەکانى تایبەت بە ڤاکسین و زیادبونى خواستە لەسەر نەوت.