گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە ماهیر حەسەنەوە

ماهیر حەسەن لەسەر ناڕەزایەتییەکان بێدەنگی شکاند

2020.12.10 - 21:02
App store icon Play store icon Play store icon
ماهیر حەسەن لەسەر ناڕەزایەتییەکان بێدەنگی شکاند

ناس کورد-

هونەرمەندی دیاری کۆمێدی، ماهیر حەسەن لەبارەی "بێدەنگبوونی لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی هەرێم" ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو لە ساڵی 1992وەوە لە کارە هونەرییەکانیدا بێ سڵەمینەوە ڕەخنە لە دەسەڵات دەگرێت و هیچ کات بێدەنگ نەبووە لە ئاست کار و دیاردە دزێوەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هونەرمەندی دیاری کۆمێدی، ماهیر حەسەن، لەبارەی "بێدەنگبوونی لە خۆپیشاندانەکانی هەرێم" ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایەگەیاند، " ئێمە وەک ھونەرمەند و  پیشەی ھونەریمان ھەر لە ساڵی ١٩٩٢وەوە لە بەرنامەی کەشکۆڵ و بەرنامەی ھەمەرەنگ و بەرنامەی بەرنامە و دراماکانمان و ھەموو کارە ھونەرییەکانمان تا ئەم کۆتاییەش لە بەرنامەی پەتریپۆت و گۆڵمەزدا بە درێژایی ٢٨ ساڵ ھەمیشە لە دژی گەندەڵی و ناعەدالەتی و ھەموو ئەو کەموکورتیانەی لە حکومڕانی و لە دەسەڵاتی حکومڕانان لەم ھەرێمەی خۆمان ھەمیشە دژی ھەموو ئەوانە وەستاوینەتەوە و ھەموو ڕەخنەکانمان بێسڵەمینەوە ئاڕاستە کردوە لەسەر ھەموو دیاردە دزێوەکان."

 

ئاماژەی بەوەشكڕدووە، " ھەموو کەموکورتیەکانی حکومڕانیش و کەموو کورتیەکانی کۆمەڵگاش بە ئاشکراو بێ پەردە خستۆتەڕوو، ئێستاش بێ وەستان و بێ دابڕان بەردەوام دەبین لە ئەرکی ھونەری خۆمان بۆ ئەوەی دەسەڵات و حیزبەکان لە ڕێگای ڕەخنەکانەوە ھەوڵی چاک کردنی خۆیان و شێوازی حکومڕانی لەم وڵاتە بخەنە گەڕ، چونکە لە ھەموو دنیادا دەسەڵات ھەوڵ دەدات لە ڕێی ڕەخنەکانەوە ھەوڵی چاک کردنی کەموکورتیەکان بدات."

 

ماهیر حەسەن ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێمە نەک بێ دەنگ بوین، بەڵکو پێش ھەموو ھەر لە ساڵی ١٩٩٢وەوە ھەتا ئێستاشی پێوەبێت بەردەوام بووین و ھاوار دەکەین کە چاکسازی بکرێت و گەندەڵی بنەبڕ بکرێت و ھەوڵی خزمەت کردنی خەڵک و جوانکردنی نیشتیمانەکەمان بدرێت بەو ھیوایەین لێرە بە دواوە گوێمان لێ بگیرێ و لەوە زیاتر بێ ئومێد نەبین ھەمووان پێکەوە سەر لە نوێ ژیان جوانتر بکەین و نیشتیمان ئاوەدانتر بکەینەوە و نەھامەتی و ماڵوێرانی بسڕینەوە بۆ ھیواو ئامانجی بەرزتر ھەنگاو بنێین."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە لەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی 2ی کانونی یەکەم و ڕۆژانی دوایی لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنە لە بێدەنگبوونی هونەرمەندان دەگیرێت لەوبارەیەوە.