گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەغدا دۆسیەی گەندەڵی بەرپرسانی عێراق و كوردستان هەڵدەداتەوە

2019.05.17 - 18:54
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا دۆسیەی گەندەڵی بەرپرسانی عێراق و كوردستان هەڵدەداتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح لە بەغدا و لەنێو پەرلەمانی عێراقەوە هەوڵێك لەئارادایە بۆ هەڵدانەوەی دۆسیەی گەندەڵی تایبەت بە گرێبەستە نەوتییەكان و كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان لە عێراق و كوردستان. . جەمال محەمەد شوكر ئەندامی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە ناس كورد-ی راگەیاند "دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق یاسای گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكانی عێراقی پەسەند كرد، بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق دەست بكات بە لێكوڵینەوە و هەڵدانەوەی دۆسێكانی گەندەڵی لە كۆمپانیای (سۆمۆ) و ئەو گرێبەستانەی كە كراوون لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان و ناوخۆییەكان و بەگوێرەی زانیارییەكانمان گەندەڵییەكی زۆر بەتایبەتی لە گرێبەستە رێپێدراوەكان، كراوە". . ئەندامەكەی لیژنەی دەستپاكی روونیدەكاتەوە، دۆسێی ساختەكردنی گرێبەستی موڵكەكانی دەوڵەت و چارەنووسی بودجەی پارێزگاكان و كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان بەشێك دەبن لەو دۆسیانەی كە لە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت. . بەوتەی جەمال شوكر هەڵدانەوەی دۆسیەكانی گەندەڵی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و بەپێویستیزانی بەهۆی هەستیاری بابەتەكەوە دۆسیەی گەندەڵی هەرێم لەناو پەرلەمانی كوردستان نەك عێراق تاوتوێ بكرێت. .