گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لەبارەی ڕێککەوتن

پەیامێک لەناو مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە: هەرێم و بەغدا ڕێکدەکەون

2020.12.10 - 20:01
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لەناو مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە: هەرێم و بەغدا ڕێکدەکەون

گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر کێشەکانی بودجە بەردەوامە و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتیش ڕایگەیاند، هەردوولا لەبارەی کێشەکانەوە دەگەنە ڕێککەوتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی (پێنجشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2020) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕایگەیاند، " ئەو شاندەی سەردانی بەغدای کردووە شاندی حکومەتە، چونکە کێشەکان تەکنیکین، لەبەر ئەوەش کاری حکومەتە دانوستان بکات بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن و بگەنە ڕێککەوتن".

 

وتیشی، "هەرێمی کوردستان و بەغدا دەگەنە ڕێککەوتن و پشکی هەرێمی کوردستان لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 دیاری دەکرێت."

 

دوێنێ چوارشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2020، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێککەوتن بۆ گرفتوگۆکردن لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت بودجەی 2021.

 

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە سەمیر هەورامى، وتەبێژى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، کۆبونەوەکانى شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبەغدا ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت.

 

وتیشى، "کۆبونەوەکان ئەرێنى بوون و چاوەڕوانى وەڵامى بەغدا دەکەین".

 

زیاتر بخوێنەرەوە: 

 

هەورامى ئاماژەى بەوە کرد کە شاندەکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێداگریی لەسەر ناردنی پارەی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەران کردووە و لە هەمان کاتدا پابەندى حکومەتى هەرێمى بە یاساى قەرزەوە دوپات کردۆتەوە.