گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى خۆپیشاندانى بەرفراوان

كۆمەڵێك كەسایەتی وەک نوێنەرى خۆپیشاندەران خۆیان ناساند

2020.12.10 - 19:46
App store icon Play store icon Play store icon
كۆمەڵێك كەسایەتی وەک نوێنەرى خۆپیشاندەران خۆیان ناساند

ناس کورد-

 

ژمارەیەک نوسەر و پەرلەمانتارى پێشوو خۆیان وەک نوێنەرى خۆپیشاندەران ناساند و بانگەواز بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندانى بەرفراوان دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدوڵا مەلا نورى پەرلەمانتارى پێشوو بەناوى دەستەکەوە کە ناویان لەخۆیان ناوە "دەنگە ناڕازییەکان" لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا (10ى کانوونى یەکەمى 2020)  کە "ناس کورد" بینیویەتى رایگەیاند "خۆپیشاندانى ناتوندوتیژى بەرفراوان لە رۆژى هەینى کاتژمێر یەک و نيوى پاش نیوەڕۆ لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان ئەنجام دەدرێت".

 

داواشى لەسەرجەم چین و توێژەکان کرد بەشداربن.

 

دەستەکە داوای لە هەر سێ لایەنى کۆمەڵ و یەکگرتوو، نەوەى نوێ کرد بەشدارى چالاکانە بکەن.

 

جەختیشیان کردووەتەوە ئەگەر خۆپیشاندانى فراوان ئەنجامى نەبێت پلانى تریان هەیە تا دەگەن بە ئامانجەکانیان.

 

رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.      

  

رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.      

  

رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق و دەربەندیخان و کفری و کەلار و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و چەند شارێکی ڕژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و چەندی بینایەکی تری حکومی لەو شارانە سوتێنران.      

  

تائێستا بە کۆی گشتی، هەشت کەس لە چەمچەماڵ، دەربەندیخان، کفری، سەیدسادق و تەکیە کوژراون، زیاتر لە 100 برینداریش لە ڕیزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان تۆمار کراون.