گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

یەکگرتوو لەبارەى بەشداریی لە شاندەکەى هەرێم خۆى یەکلاکردەوە

2020.12.10 - 19:20
App store icon Play store icon Play store icon
یەکگرتوو لەبارەى بەشداریی لە شاندەکەى هەرێم خۆى یەکلاکردەوە

ناس کورد-

 

یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان بڕیاریدا بەشدارى نەکات لەو شاندە سیاسییەى بڕیارە هەرێم رەوانەى بەغداى بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خه‌لیل ئیبراهیم، وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی (10ى کانوونى یەکەمى 2020)  لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاى فەرمى حزبەکەى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند "فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ گه‌ڵ شانده‌كه‌ی هه‌رێم به‌شداری ناكات بۆ چونه‌وه‌ بۆ به‌غدا".

 

بەپێی میدیاى زمانحاڵى یەکگرتوو، ئەمڕۆ موستەفای سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوی کردووە و  بانگهێشتی یەکگرتووی کردووە بۆ بەشداری کردن لە شاندی سیاسی هەرێم بۆ بەغدا، بەڵام ئەمینداری یەکگرتوو، بەشداریکردنى حزبەکەى بە گونجاو نەزانیوە و داواکەی رەتکردوەتەوە.

 

لە کۆبوونەوەى سێ قۆڵى پارتى و یەکێتى و گۆڕان (8ى کانوونى یەکەمى 2020) بڕیاردرا لەسەر ناردنى دوو شاندى حکومى و سیاسی بۆ بەغدا، بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشەکان لەگەڵ بەغدا. 

 

تا ئێستا هەریەکە لە کۆمەڵ و یەکگرتوو بڕیاریانداوە بەشدارى لەو شاندە سیاسیەدا نەکەن.