گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەنیشتیمانیکردنى موچە’’

هەڵوێستى عەسائیب لەسەر خۆپیشاندانەکانى هەرێم و موچەى فەرمانبەران

2020.12.10 - 19:04
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستى عەسائیب لەسەر خۆپیشاندانەکانى هەرێم و موچەى فەرمانبەران

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى سادیقون "باڵى سیاسى عەسائیبى ئەهلى حەق" رایگەیاند، ئەگەر حکومەتى هەرێمى کوردستان پابەند نەبێت بە ڕادەستکردنى داهاتەوە ئەوا مەینەتى موچەخۆرانى بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد کنانى پەرلەمانتارى فراکسیۆنى سادقون لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردوە (10ى کانونى یەکەمى 2020) وتویەتى، "ئەو خۆپیشاندانانەى لە چەند ڕۆژى ڕابردودا لە چەند شارو شارۆچکەیەکى هەرێمى کوردستان سەریهەڵدا داواکارى ئاشکرایان تێدا بەرزکراوەتەوە".

 

باسى لەوەشکردووە، زۆرینەى موچەخۆرانى هەرێم بەدەست دواکەوتنى موچە و کاریگەرییەکانى لەسەر بارودۆخى ئابورییەوە دەناڵێنن، "داوامان لە حکومەتى هەرێم کرد موچە بە نیشتمانى بکات بۆ ئەوەى لەلایەن بەغداوە دابەش بکرێت و دوربێت لە فشارى سیاسى و بەکارهێنانى".

 

کنانى جەختیلەوەشکردوەتەوە، ئەگەر حکومەتى هەرێم پابەند نبێت بە ڕادەستکردنى داهانى نەوت و دەروازە سنوریەکان ئەوا مەینەتى موچەخۆرانى هەرێم بەردەوام دەبێت، گرنگە هەولێر پابەند بێت بە بەڵێنەکانیەوە لە ڕادەستکردنى داهات و بە نیشتمانی کردنى موچە، ئاماژەیەک هەیە بۆ ئەوەى ژمارەیەکى زۆر ناوى ناڕاست لە لیستى موچەخۆراندا بوونى هەیە و بە نیشتمانى کردن چارەسەرێکى گرنگە بۆ ئاشکراکردنى ئەو ناوانە.