گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەسێکیش بریندارە

کەسێک لە خۆپیشاندانەکەى کفریدا کوژرا (نوێکراوەتەوە)

2020.12.10 - 17:39
App store icon Play store icon Play store icon
کەسێک لە خۆپیشاندانەکەى کفریدا کوژرا (نوێکراوەتەوە)

ناس کورد-

 

دوو سەرچاوە لە کفرى رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکەى ئەمڕۆدا کەسێک کوژراوە و کەسێکى دیکەش بەسەختى بریندارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکان (10ى کانوونى یەکەمى 2020) بە "ناس کورد" یان راگەیاند، ئەو کەسە لەبەردەم ناوچەى پارتیدا کوژراوە، کاتێک خۆپیشاندەران چونەتە بەردەم بارەگاکە و هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لێکردوون.

 

باسیان لەوەشکرد، بریندارەکە بەرەو نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار لە کەلار گوازراوەتەوە و تەرمى کوژراوەکەش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هەڵگیراوەتەوە.

 

بەوتەى سەرچاوەکان، کوژراوەکە ناوى میران محەمەدە و خوێندکارى زانکۆیە.

 

رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.    

  

رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.    

  

رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق و دەربەندیخان و کفری و کەلار و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و چەند شارێکی ڕژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و چەندی بینایەکی تری حکومی لەو شارانە سوتێنران.    

  

تائێستا بە کۆی گشتی، هەشت کەس لە چەمچەماڵ، دەربەندیخان، کفری، سەیدسادق و تەکیە کوژراون، زیاتر لە 100 برینداریش لە ڕیزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان تۆمار کراون.