گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گوێدرێژ و ماددەی هۆشبەر

قەزای سۆران؛ گوێدرێژێک بۆ شاردنەوەی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت

2020.12.10 - 17:16
App store icon Play store icon Play store icon
قەزای سۆران؛ گوێدرێژێک بۆ شاردنەوەی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت

ناس کورد-

لە سنوری قەزای سۆران سێ کەس بە چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران، کە دەیانویست بە پیکابێک لە قەڵادزێوە بیگەیەننە قەزای سۆران و بۆ ئەوەی گومانیان لێنەکرێت گوێدرێژێکیان لە پیکابەکە بارکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکد ابەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان (پێنجشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پردی حافز لە لە نزیک قەزای سۆران، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری (شیشە) لەگەڵ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار کە هەرسێکیان خەڵکی پشدەرن."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، " ماددە هۆشبەرەکەیان لە شارۆچکەی قەڵادزێ هێنابوو لەناو پیکابێك شاردبویانەوە و بۆ ئەوەی هیچ گومانێکیان لێنەکرێت گوێدرێژێکیان لە پیکابەکە بارکردبوو و دەیانویست ماددە هۆشبەرەکە بگەیەننە شارۆچکەی سۆران."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران .