گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هێرشەکەى کەرکوک نرخى نەوتى بەرزکردەوە

2020.12.10 - 15:52
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشەکەى کەرکوک نرخى نەوتى بەرزکردەوە

ناس کورد-

 

نرخى نەوت بەرزبووەوە، بەهۆى دەستپێکردنى هەڵمەتى کوتان دژى کۆرۆنا لە بەریتانیا و نزیکبوونەوەى وادەکەى لە ئەمریکا، هاوکات لەگەڵ ترس و نیگەرانى لەبارەى تەقاندنەوەی کێڵگەیەکى نەوت لەکەرکوک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز (10 كانونى یەکەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى خاوى خۆرئاواى تەکساس بۆ 45.75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە، هەروەها نرخى نەوتى برێنت گەیشتووەتە 49.07 دۆلار.

  

ستیڤن ئینیس گەورە شیکەرەوەى بازاڕى نەوت دەڵێت "گەشبینى هەیە لەبارەى ڤاکسین و کاریگەرى لەسەر نرخى نەوت".

 

هۆکارێکى دیکەى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دەگەڕێنرێتەوە بۆ تەقاندنەوەى دوو بیرى نەوت لە کێڵگەى خەبازى کەرکوک.