گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارایی پەرلەمان یاساى پارەدارکردنى هەڵبژاردنى رەتکردەوە

2020.12.10 - 15:42
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی پەرلەمان یاساى پارەدارکردنى هەڵبژاردنى رەتکردەوە

ناس کورد-

 

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق دوا راپۆرتى خۆى لەبارەى پڕۆژە یاساى پارەدارکردنى تێچوونەکانى هەڵبژاردن ئامادەکرد و دەرکردنى یاسایەکى نوێى لەو بارەیەوە رەتکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى لیژنەکە  (10 كانونى یەکەمى 2020) کە وێنەیەکى لاى "ناس کورد" هەیە، یاساى قەرز بڕگەیەکى تێدایە "خەرجییە پێویستییەکانى تر" کە رێگە دەدات بەسەرۆک وەزیران بودجە و پارە بۆ هەڵبژاردن دابین بکات بەبێ ئەوەى یاسایەکى نوێ بۆ قەرزکردن دابنرێت.

 

 جەختیشکردووەتەوە، سەرۆک وەزیران دەتوانێت لە بودجەى ساڵى داهاتووش ئەوە بکات، بۆیە هیچ پێویست نییە بە دەرکردنى یاساى نوێی قەرزکردن.