گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەربەست بۆ هەوڵەکانى کازمى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەکاتى خۆیدا دروستدەکرێت

2020.12.10 - 15:28
App store icon Play store icon Play store icon
بەربەست بۆ هەوڵەکانى کازمى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەکاتى خۆیدا دروستدەکرێت

ناس کورد- 

ڕاپۆرتى رۆژنامەیەکى عەرەبى ئاشکراى دەکات لەبەرامبەر سوربوونى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەوادەى خۆیدا نەیارە سیاسییەکانى لە هەوڵى دروستکردنى بەربەست و دواخستنى وادەکەن. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕۆژنامەى شەرقولئەوسەت (10ى کانوونى یەکەمى 2020) لەڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئاماژەى بۆ ئەوە کرد، کازمى سورە لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەو وادەیەى کەدیاریکراوە و نەیارە سیاسیەکانیشى هەوڵى دواخستنى دەدەن و چەند بەربەستێکیش بۆ ئەنجامدانى لەکاتى خۆیدا هەیە، ڕۆژنامەکە دەشڵێت، هەوڵى سەرکردەکانى شیعە بۆ کۆکردنەوەى ماڵەکەیان بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو شکستى هێناوە و تا ئێستا نەیانتوانیوە هیچ بەرەیەکى نوێ دروست بکەن.



لەمیانەى کۆبونەوەیەکى سێ سەرۆکایەتیەکەى عێراق و سەرکردەى لایەنە سیاسیەکان کە لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا بەڕێوە چوو، مستەفا کازمى پڕۆژەى دیالۆگى گشتگیرى نێوان لایەنەکانى خستووەتە ڕوو و  ڕایگەیاندووە، ئامانجى ئەو دیالۆگە ئامادەسازییەکى سیاسى و ئەمنیى و کۆمەڵایەتیە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە بەشێوەیەکى پاک و ئازاد و هەروەها بپارێزرێت لەهەر پێشێلکارییەک.



بەپێى ڕۆژنامەکە چەند لایەنێکى سیاسى لە هەوڵى دواخستنى هەڵبژاردنەکەدان لە کاتى دیاریکراوى خۆیدا لە مانگى حوزەیرانى 2021 و سەرەتا لەپەکخستنى یاساى هەڵبژاردنەکانەوە دەستیانپێکرد و لەئێستاشدا هەوڵى بەربەست دروستکردنن لەبەردەم یاسایى دابینکردنى پاڵپشتى دارایى بۆ هەڵبژاردنەکە دەدەن کە دیارترین مەرجى کۆمسیۆنە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە .



ڕۆژنامەکە ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، خاڵیکى  تر کە گرفت لەبەردەم پڕۆسەکەدا دروستدەکات پرسى یەکلا نەکردنەوەى پڕکردنەوەى  شوێنى بەتاڵى سێ ئەندامى دادگاى فیدراڵیە  کە دوانیان مردوون و یەکێکى تریشیان خانەنشین دەبێت و تا ئێستاش بەهۆى ناکۆکى لایەنە سیاسیەکانەوە بۆ هەموارکردنەوەى یاسای دادگاى فیدراڵى یەکلا نەکراوەتەوە و ئەگەرى دواخستنى هەیە.

 

لەبەرامبەر هەوڵەکانى کازمی بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەو وادەیەى کەدیاریکراوە، نەیارە سیاسیەکانى دەڵێن، سووربونى کازمى لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە لە وادەى خۆیدا زەحمەتە ئەو ڕێوشوێنانەى بۆ ئەنجامدانى پێویستن تەواو بکرێن بەتایبەتى ناکۆکى زۆر لەنێوان پێکهاتەکانى شیعە و شیعەو ئەو پێکهاتەیە و سوننە و کورددا هەیە ، نەیارانى سیاسى سەرۆک وەزیران پێیانوایە کازمى دەیەوێت بەرەیەکى سیاسى نوێ لەو هەڵبژاردنە بکاتەوە و جارێکى تر بەڕەوتێکى نوێوە بچێتە ناو پەرلەمانەوە.

 

شەرقولئەوسەت باسى لەوەش کردووە، کۆبونەوەى لایەنە شیعەکان بۆ ڕێکخستنەوەى ماڵى شیعە کە لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا دوور لەچاوى کامێراکان بەمەبەستى دروستکردنى بەرەیەکى نوێ بۆ هەڵبژاردنەکان و پێکهێنانى فراکسیۆنى گەورە شکستى هێناوە، دوا هەوڵیش بۆ یەکگرتنەوەى ماڵى شیعە پەیامەکەى سەدر بوو ئەویش کەمترین بەدەمەوەچوونى بەخۆیەوە بینى بەتایبەت لەلایەن هاوپەیمانى نەسرى عەبادییەوە هەوڵى پێچەوانە درا بەو واژۆ کۆکردنەوەى بۆ بانگهێشتکردنى کازمى بۆ پەرلەمان.

 

ڕۆژنامەکە لەبارەى هەوڵەکانى سوننە بۆ لابردنى حەلبوسى لەسەرۆکى پەرلەمان دەڵێت ئەوە شکستى هێناوە و دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندانەکان و ڕەوانە نەکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم لەلایەن فیدراڵەوە ئەگەرى دروستبوونى سارد وسڕى پەیوەندییەکانى نێوان کازمى و حزبە کوردییەکان لەئایندەدا دەکرێت.