گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئەپى مەسنجەرى فەیسبوک لەکارکەوت

2020.12.10 - 14:04
App store icon Play store icon Play store icon
ئەپى مەسنجەرى فەیسبوک لەکارکەوت

ناس کورد-

ئەپى مەسنجەرى فەیسبوک بەشێوەیەکى لەناکاو لەکارکەوت و لە ئێستادا بەکارهێنەران ناتوانن نامە بۆ یەکترى بنێرن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەردەشت عەزیز شارەزا لەبوارى ئایتى و خاوەنی كۆمپانیای سمارت هاند، ئەمڕۆ (10 كانونی یەكەمی 2020) بە "بەناس کورد"ى ڕاگەیاند" کێشەکەى ئێستای ماسنجەر پەیوەندى بەسێڤەرى ناوخۆیى ئێرەوە نییە بەڵکو کێشەکەى جیهانیە و لە ئەوروپا و ئوسترالیا و چەند وڵاتێکى تر ناوە ناوە ئەو کێشەیە لەماسنجەردا دروست بووە".

 

وتیشى "لەدواى کاتژمێرى 12ى نیوەڕۆى ئەمڕۆەوە کێشەکەى ماسنجەر لەوەرگرتن و ناردندا دروست بووە". 

 

لەبارەى ڕێگەى چارەسەرەوە، سەردەشت عەزیز وتى "هیچ چارەسەرێکى تر نیە تاوەکو خودى کۆمپانیاى فەیسبوک ئەو گرفتە چارەسەر نەکات".