گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕاگەیەندراوى مافەکانی مرۆڤى عێراق لەبارەى خۆپیشاندانەکانى هەرێم 

2020.12.10 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەندراوى مافەکانی مرۆڤى عێراق لەبارەى خۆپیشاندانەکانى هەرێم 

ناس کورد-

كۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق سەرکۆنەى كوشتنی خۆپیشاندەران دەكات و ڕایگەیاند، لەخۆپیشاندانەكانی چەند قەزاو ناحیەیەکی سلێمانی و هەڵەبجە هەشت خۆپیشاندەر كوژراون و 54 دیكەش بریندار بوون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

كۆمسیونی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق (10ی کانونی یەکەمی 2020) لە ڕاگەیەندراوێکدا کەوێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، هێزە ئەمنییەكانی هەرێم لەخۆپیشاندانەكاندا گازی فرمێسكڕێژ و گولـــلەی پلاستیكی و گولــــلەی راستەقینەیان بەكارهێناوە و بۆتە هۆی كوشتنی 8 كەس و برینداركردنی 54 ی دیكە.

 

كۆمسیونی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق داوای لەتەواوی لایەنەكانی هەرێم کردووە، دان بەخۆیاندا بگرن و زمانی ئەقڵ و گفتۆگۆ بەكاربهێنن بۆ هێوركردن و چارەسەركردنی دۆخەكە.

 

ڕاشیگەیاندووە، موچە مافێكی دەستوری و مرۆڤییە و لەسەر حكومەتی هەرێم و ناوەند پێویستە لەسەر مێزی گفتۆگۆ دابنیشن بۆ چارەسەركردنی دۆخی ئێستای خۆپیشاندانەكان.