گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عەلی حەمە ساڵح وەڵامى لێدوانێکى ڕێواز فایەق دەداتەوە 

2020.12.10 - 12:13
App store icon Play store icon Play store icon
عەلی حەمە ساڵح وەڵامى لێدوانێکى ڕێواز فایەق دەداتەوە 

ناس کورد-

عەلى حەمە ساڵح، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان وەڵامی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەداتەوە و رایگەیاند، لەلای سەرۆکایەتی پەرلەمان، شەھیدکردنی چەندین ھاونیشتیمانی و  دەستگیرکردنی زیاتر لە 350 کەس و دزی و تاڵانی بەرپرسان ئەوەندە ناھێنێت دانیشتنی پەرلەمانی بۆ بکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە پەیجى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە لەوەڵامى لێدوانێکى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان کە وتبووی "دانیشتنی پەرلەمان کاریگەری لەسەر موچەی خەڵک ھەبێت لە 48 کاتژمێردا ئەنجامی دەدەین"، وتى"ئەمە بێنرخکردن و زەلیلکردنی پەرلەمانە لەلایەن سەرۆکەکەیەوە؟ بەڵێ ئەگەر پەرلەمان زەلیل نەکرێت، دانیشتنی پەرلەمان کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر گیرفانی خەڵک… یەک ساڵەو چەندین جارە بەپێی پێڕەوی ناوخۆ داوای دانیشتنی پەرلەمان دەکەین لەسەر دۆسیەی نەوت و خاڵە سنوریەکان و موچەو قوتی خەڵک، بەڵام سەرۆکایەتی نایخەنە بەرنامەی کاری پەرلەمان، بە دڵنیایی ئەگەر پەرلەمانێکی بەھێز ھەبوایەو بەرپرسانی بھێنایەتە بەردەم پەرلەمان بەدڵنیایی؛ ئێستا گیرفانی خەڵک گەرم دەبوو".

 

عەلی حەمە ساڵح ئەوەشی وتووە، سەرۆکایەتی پەرلەمان پێیوایە لەم دۆخەدا دانیشتنی پەرلەمان پێویست نیە! ئەگەر لەسەر شەھیدبونی چەندین کەس و دەستگیکردنی 350 گەنج  و گەندەڵی نەوت و خاڵی سنوری و باج و کۆمپانیاکاری و بێ موچەیی دانیشتنی پەرلەمان پێویست نەبێت، نەبونی پەرلەمان باشتر نیە؟ بێدەنگکردنی پەرلەمان لەم دۆخەدا! پێماندەڵێ :ئێستا پەرلەمان کراوەتە داردەستی ئەو گەندەڵکارانەی کوردستانیان بە ئەمڕۆ گەیاند!!.

 

پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی گۆڕان ئەوەشی باس کردووە، لای سەرۆکایەتی پەرلەمان، شەھیدکردنی چەندین ھاونیشتیمانی و  دەستگیرکردنی زیاتر لە 350 کەس و دزی و تاڵانی بەرپرسان ئەوەندە ناھێنێت دانیشتنی پەرلەمانی بۆ بکرێت!!! بەڵام وەزیرێک بیەوێت لەسەر ھەر شتێک دانیشتنی پەرلەمان بکات، پەرلەمانتارانی بۆ کۆدەکرێتەوە و دانیشتنی پەرلەمان بکەن! ئەگەر ئێوە نەھێڵن لەسەر مردن و ژیانی خەڵک کۆببنینەوە، دەبێ چاوڕێی ئەوەش بن ئێمەش نەھێڵین لەسەر شتی ڕووکەش کۆببنەوە!