گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

تۆمەتبارێکى کوشتنى خۆپیشاندەرەکەى کفرى خۆى ڕادەستى پۆلیس کرد

2020.12.10 - 11:25
App store icon Play store icon Play store icon
تۆمەتبارێکى کوشتنى خۆپیشاندەرەکەى کفرى خۆى ڕادەستى پۆلیس کرد

ناس کورد- 

یەکێک لەو کەسانەى کە تۆمەتبارکرابوو بە تەقەکردن لەخۆپیشاندەرانى شارۆچکەکە خۆى ڕادەستى پۆلیس کرد و لێکۆڵینەوەش لەڕوداوەکە دەستى پێکردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەیەکى ئاگادار لەشارۆچکەى کفرییەوە (10ى کانونى یەکەمى 2020) تایبەت بە"ناس کورد"ى ڕاگەیاند "ئەو کەسەى کە تۆمەتبار دەکرا بەتەقەکردن و کوشتنى خۆپشاندەرەکەى شارۆچکەى کفرى خۆى ڕادەستى بنکەى پۆلیسى کفرى کردووە". 

 

بەوتەى سەرچاوەکە پەڕاو بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

 

بۆ وەرگرتنى زانیارى زیاتر لەسەر ڕوداوەکە، "ناس کورد" پەیوەندى بەمقەدەم عەلى جەمال قدورى وتەبێژى پۆلیسى گەرمیانەوە کرد، ناوبراو ڕەتیکردەوە قسە لەسەر ئەو کەیسە بکات.

 

ڕۆژى (دووشەممە)ى ڕابردوو خۆپیشاندان لەلایەن ژمارەیەک هاوڵاتی شارۆچکەى کفرییەوە دەستى پێکرد و خۆپیشاندەران چەند بارەگایەکیان سوتاند و لەئەنجامى تەقەکردنى پاسەوانى بارەگا حزبییەکان یەکێک لەخۆپیشاندەران بەناوى ئاکۆ سەلمان گیانى لەدەستدا.