ناس کورد-
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند "لەسەر ڕێگای (باسرمە-قەندیل) تاوێرە شاخێک داڕماوە و پارچەی تاوێرەکە کەوتوونەتە سەر ڕێگای سەرەکی باسرمە و ئەوەش دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسی بۆ سەر شوفێران".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک (10ی کانونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، شەوی رابردو لەسەر رێگای (باسرمە-قەندیل) تاوێرە شاخێک داڕماوە و هەندێک لەپارچەی تاوێرەکە کەوتوونەتە سەر ڕێگای سەرەکی باسرمە کەئەو شوێنەی دارمانەکەی لێ بوە نزیکە لەپێچێک کەئاست و مەودای بینین کەم دەکاتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسی بۆ سەر شوفێران.
باسی لەوەشکرد، بەباشی دەزانین بەزوترین کات تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر بچنە ئەو شوێنە و بەردەکان لاببەن و تاوێرێکیش کەئێستا ماوەتەوە و مەترسی دارمانی هەیە ئەویش لاببەن نەوەک لەداهاتویەکی نزیکدا بروخێت و کارەسات بنێتەوە.