ناس کورد-
برایەکی عەقید حەمزە حەمەد ئەمین ئەو ئەفسەرەی پێشمەرگە کە لەخۆپیشاندانەکانی رۆژی رابردوی قەزای دوکان گیانی لەدەستدا باس لەوە دەکات، براکەی بەردێک بەر سەر دڵی کەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
برایەکی (عەقید حەمزە حەمەد ئەمین) کە پلەی ئامر لیوای خانەنشینە لەمیانی لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنی کە "ناس کورد" بینیویەتى (10ی کانونی یەکەمی 2020)، باس لە چۆنێتی گیانلەدەستدانی براکەی دەکات و رایگەیاند، لە قەمچوغە کۆمەڵێک خەڵک کۆبوونەوە و ڕێگاکەیان گرت، ئەویش لەگەڵ ژمارەیەک کەسی دیکە چووە ئاگاداریان بکاتەوە لەوەی شوێنەکە چۆڵ بکەن لەوێ گیانی لەدەستدا.
وتیشى "براکەم لە 1984ەوە پێشمەرگەیە و لەدەیان شەڕ بەشداربووە و شەهید نەبووە لەگەڵ کۆمەڵێک منداڵدا ئاوای بەسەرهات کە خۆپیشاندەرن و خەڵکی دیکەشیان تێکەڵ بووە".
ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە براکەی شوێنی بەردێک بەسەر دڵییەوە دیاربووە و بەهۆی ئەوەوە گیانی لەدەستداوە، داواشیکرد، بۆ ئەوەی ئەمە دوایین ناڕەحەتی بێت خۆپیشاندەران بە ئارامی داوای مافی خۆیان بکەن و هیچ کەسێکی دیکە زیاتی پێ نەگات.