گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ژمارەى ئەو بریندارانەى خۆپیشاندانەکان کە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانى سلێمانى 

2020.12.10 - 09:52
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەى ئەو بریندارانەى خۆپیشاندانەکان کە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانى سلێمانى 

ناس کورد-

سەرچاوەیەکی پزیشکی ئاگادار لە پارێزگای سلێمانی  ڕایگەیاند، لەسەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانەوە تائێستا 52 بریندار لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی پێشوازیان لێکراوە، لەو ژمارەیەش چوار برینداریان گیانیانلەدەستداوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەیەکی پزیشکی ئاگادار لە پارێزگای سلێمانی ( 10ى کانوونی یەکەمی 2020) بە" ناس کورد"ی ڕاگەیاند "لەسەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانەوە تائێستا 52 بریندار لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی پێشوازیان لێکراوە، لەو ژمارەیەش چوار برینداریان گیانیان لەدەستداوە".

 

وتیشی "دوێنێ (چوارشەممە) سێ برینداری دیکە لە سنوری قەزای چەمچەماڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون، دووانیان خەڵکی ناحییەی تەکییەن و ئەوەی تریشیان خەڵکی ناوەندی قەزای چەمچەماڵە، تەمەنیشیان لەنێوان 20 و 25 ساڵدایە".

 

 ئەو سەرچاوە پزیشکییە ئەوەشی خستەڕوو "بەشی هەرە زۆری ئەو بریندارانەی کە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون گەنجن و تەمەنیان لەخوار سی ساڵیدایە.