گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوایەک لە یەکێتى و گۆڕان دەکەن

ڕاگەیەندراوى پێنج ئەندامى فراکسیۆنى یەکێتى لەبارەى خۆپیشاندانەکان

2020.12.10 - 08:41
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەندراوى پێنج ئەندامى فراکسیۆنى یەکێتى لەبارەى خۆپیشاندانەکان

ناس کورد-

پێنج ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پەیامێکیان ئاڕاستەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کرد وداویانکرد ئەو دوو لایەنە تاکۆتایی ئەمساڵ دەرفەت بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بدەن بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی بەغدا و جێبەجێکردنی پابەندبوونە دەستورییەکان  بەپێچەوانەوە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجە بەجیا بچنە دانوستانەوە لەگەڵ حکومەتی بەغدا بۆ بەدەستھێنانی مافە دەستورییەکانی ئەو دوو پارێزگایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ( 10ى کانونی یەکەمی 2020) پێنج ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی دۆخی ئیستای هەرێمی کوردستان پەیامێکیان ئاڕاستەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کرد. 

 

 دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 پەیامێک سەبارەت بەخۆپیشاندان و ناڕەزاییەتەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی

 کۆمەڵانی خەڵکی ماندوو بەشەرەفی سنوری دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، حزبە سیاسیەكان، لەپێناو ڕزگارکردنی ئەوەی ماوەو بۆئەوەی زیاتر خوێنی گەنجەكانمان نەڕژێت داوا دەکەین:

 

١/ گەنجانی توڕەو گیرفان خاڵی تکایە باسوتان و تاڵانکردنی بینا حكومی و خزمەتگوزراریەكان نەکەینە کلتور،  ئەوە داوا ڕەواکان دەشێوێنێت و پاساودەدات بۆ توندوتیژی، ھەروەھا زەرەرمەندی یەكەم خەڵکەکەی خۆمانە نەک ھیچ لایەنێک، جگەلەوەش دواتر لەسەر بودجەی ناوچەکانمان دەبێت چاك بكرێتەوە، سەرەڕای ئەوەش بینای ھەرچی حزب ھەیە بەقوربانی خوێنی گەش و ئاڵی گەنجێكی ئەم نیشتمانە بێت.

 

٢/ داوای موچەو کارو بژێوی، شەڕی گەندەڵی و ھاواری ناعەدالەتی حەق و ڕەوایە، بۆ لەڕەگەوە چارەسەکردنی ئەم کێشەیە کەلە ساڵی ٢٠١٤ میللەتەکەمانی ماندوو کردووە، ڕودەکەینە (ی.ن.ک) و بزوتنەوەی گۆڕان وەک دولایەنی خاوەن پێگەی جەماوەری ئەم سنورە کەبەشداری حکومەتن، داوادەکەین تاکۆتایی ساڵ دەرفەت بدەنە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی بەغداو جێبەجێکردنی ئلتزامە دەستوریەکان (ڕادەستکردنی ئەو بڕە نەوتەی ڕێککەوتنی لەسەردەکرێت لەگەڵ نیوەی داھاتی خاڵە سنوریەکان)  بۆ نەھێشتنی بیانوی بڕینی بودجەو مووچە ھەروەھا لەناوخۆشدا  سیستمی نا ناوەندێتی(لامەرکەزی) ئیداری و دارایی بۆ پارێزگاکان جێبەجێبکات، خۆ ئەگەر حکومەتی ھەرێم کات دەکوژێت، ناکرێت تەنیا تەماشەکەری برسێتی میللەتەکەمان بین! پێویستە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجە بچێتە دانوستانەوە لەگەڵ حکومەتی بەغدا بۆ بەدەستھێنانی مافە دەستوریەکان.

 

٣/ پێمان وایە دابینکردنی ژیانێکی شایستەو بەکەرامەت بۆ خەڵکەکەی خۆمان بەشێکی گەورەیە لەنیشتیمان پەروەری.

 

           خوای گەورە ئاگاداری ھەموان بێت.

 

١- صباح شەھید فتاح   ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا

٢- ڕێكەوت زەكی          ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا

٣- نیاز سەید ئەحمەد   ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا

٤- صەمەد ئیبراھیم      ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا

٥- ئاڤان جەمال           ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا