گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

متمانەیان بە هیچ حزبێک نەماوە 

دەنگى ئەمەریکا: خۆپیشاندانەکانى ئەمجارەى هەرێمى کوردستان مەترسیدارن

2020.12.09 - 21:08
App store icon Play store icon Play store icon
دەنگى ئەمەریکا: خۆپیشاندانەکانى ئەمجارەى هەرێمى کوردستان مەترسیدارن

ناس کورد-

دەزگایەکى راگەیاندنى ئەمەریکى لەو بڕوایەدایە، خۆپیشاندانەکانى ئەمجارەى شارو شارۆچکەکانى پارێزگاى سلێمانى مەترسیدارە و خۆپیشاندەران ئەمجارە باوەڕیان بە خۆپیشاندانى بێ توندوتیژى نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دەنگى ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (چوارشەممە، 9ى کانونى یەکەمى 2020) باسى لەوەکردوە، خۆپیشاندانەکانی ئەمجارەی هەرێمی کوردستان بە جیاوازتر لە خۆپیشاندانەکانی ڕابردو لێیدەڕوانرێت، هەروەک زەنگێکی "مەترسیداریشە" بۆ حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسیەکان.

 

لاى خۆیەوە بورهان محەمەد فەرەج پەرلەمانتاری پێشوی یەکێتی بە ئاژانسەکەى وتوە، پێشبینی ئاڵۆزتربونی دۆخی هەرێم دەکات گەر حکومەت وەڵامی بۆ خۆپیشاندەران نەبێت، گەر پشێوی ئەمنی دروستبوو مەترسی لەسەر هەموو کۆمەڵگا دروست دەبێت، تەنانەت لە سەر قەوارەی هەرێم و حکومەت و پەرلەمانیش.

 

ئاژانسەکە پێشى وایە، خۆپیشاندانەکانی ئەمجارەی هەرێم لە زۆر ڕوەوە لە خۆپیشاندانەکانی پێشوتر جیاوازن، بەتایبەت ئەوانەی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان، گەنجی خواروی تەمەن 20 ساڵن و لەدەرەوەی توێژی فەرمانبەرانن، ئەوانەى پێشوو کەمتر پەنا بۆ توندوتیژی دەبرا بەڵام ئەمجارە باوەڕیان بە خۆپیشاندانی دور لە توندوتیژی نیە، پێیانوایە خۆپیشاندانی مەدەنی ئەنجامی نابێت و حکومەت گوێیان لێناگریت.

 

هادی حەمەڕەشید نوسەر و چالاکوان لە هەڵەبجە وتویەتى، لەچەند ساڵی ڕابردودا چینەکانى تر و دیار و ڕاشکاو ناڕەزایەتیان دەربڕیوەو داوای چارەسەریان کردوە، بەڵام نەک گوێیان لێنەگیراوە بەڵکو کاردانەوەی ناشیرینیشیان بەرامبەر نوێنراوە، ئەگەر گوێیان لێ بگیرایە ئێستا خەڵک بەڕومەتی پێچراوەوە نەدەهات بۆ داوای ماف و دۆخەکە نەدەگەیشتە ئاستێک خوێن بڕژرێ.

 

بەپێى هەمان ڕاپۆرت، خۆپیشاندەرانی ئەمجارە هەموو حزب و لایەنەکان بە بەرپرسیار دەزانن و بارەگای هیچ لایەنێک پارێزراو نیە، داواکاریەکانیان سیاسی نیین و زیاتر لە چوارچێوەی برسێتی و خراپی دۆخ و گوزەرانی خەڵکدایە، سەرکردایەتیەکی دیاریکراویان نیە تا گفتوگۆیان لەگەڵ بکرێت و هەموو جۆرە گفتوگۆیەکیش لەگەڵ بەرپرساندا ڕەتدەکەنەوە، پێیانوایە دۆخی ئێستای هەرێم پێویشى بە گۆڕانکارییە، خۆپیشاندانەکانی ئێستا لە زۆر ڕوەوە لە خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە نزیکن، زۆرێک لە خۆپیشاندانەکان دەمە و ئێواران دەست پێدەکەن، هەروەها ماڵی چەندین بەرپرس کراونەتە ئامانج و سوتێنراون.