ناس کورد-
سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ داوا لە سەرکردەى هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکات پێکەوە بچنە سەر شەقام و پەیامێکى هەڕەشە ئامێزیش ئاڕاستەى دەسەڵاتداران دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە پەیامێکى ڤیدیۆیدا کە "ناس کورد" بینیوویەتى (چوارشەممە، 9ى کانونى یەکەمى 2020)، ئاماژەى بەوەدا، زرۆیان هاوار كردووە به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران گوێیان نه‌گرت و هێشتا بیر له سهركوتکردنى خۆپیشاندان ده‌كه‌نەوە.
وتیشى "بەڵام خه‌ڵك هه‌ر دێته سه‌رتان و ئه‌م رژێمه ده‌گۆڕدرێ".
لەبەشێکى تر‌ى پەیامەکەیدا سەرۆکى جوڵانەوەکە بەتەنزەوە وتى "پارتی و یه‌كێتی حزبه‌كانی خۆیان و ناو بنه‌ماڵه‌كانیان پێ چاك ناكرێت چۆن ده‌توانن دۆخی خه‌ڵك چاك بكه‌ن".
هاوکات داواى له سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئەمیندارى یەکگرتووى ئیسلامى و عه‌لی باپیر ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى کرد پێكه‌وه بچنه سه‌ر شه‌قام، تکاشى لە خۆپیشاندەران کرد کە سارد نەبنەوە لە خۆپیشاندانەکانیان.
هاوکات داواشى لە هێزە ئەمنییەکان کرد کە توندوتیژى بەرامبەر بە خۆپیشاندەران نەنوێنن و وتى "چۆن دڵتان دێ گوللـه به رۆڵه‌ی خۆتانه‌وه بنێن".
هەروەها داواشى لە مامۆستایانى ئاینى کرد، پێش هه‌موو كه‌س هه‌ڵوێستیان هەبێت چونكه ئەوان كار بۆ قیامه‌ت ده‌كه‌ن و داوایان کرد له وتاری ڕۆژی هه‌ینی هانی خه‌ڵك بده‌ن.
ڕەخنەشى لە بێدەنگى بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان گرت لەم دۆخەدا و جەختى کردەوە "به‌شی زۆری ڕۆژنامه‌نوسان بەرژەوەندییان هه‌یه لای ده‌سه‌ڵات و بێده‌نگ كراون".
رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.
رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.
رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق و دەربەندیخان و کفری و کەلار و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و پێنجوێن چەند شارێکی ڕژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و چەندی بینایەکی تری حکومی لەو شارانە سوتێنران.
تائێستا بە کۆی گشتی، شەش خۆپیشاندەر لە چەمچەماڵ، دەربەندیخان، کفری، سەیدسادق و تەکیە و کادیرێکی ناوچەی پێنجوێنی پارتیش کوژراون، هاوکات نزیکەى 100 بریندار لە ڕیزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان تۆمار کراون.