گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕەکەى 557 ملیار دینارە 

عێراق بڕە پارەیەک بۆ هەرێمى کوردستان خەرج دەکات 

2020.12.09 - 19:11
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بڕە پارەیەک بۆ هەرێمى کوردستان خەرج دەکات 

ناس کورد- 

عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، پارەى گەنمى سێ ساڵى جوتیارانى هەرێمى کوردستان ئامادەیە و تەنها ئەوەى ماوە میکانیزمێک دیارى بکرێت بۆ خەرجکردنى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی عەبدولستار مەجید سەرۆکى لیژنەکە چونە شارى بەغدا و لەگەڵ عەلا جبورى وەزیرى بازرگانى عێراق کۆبونەوە.

 

 بەگوێرەى بڵاوکراوەیەکى عەبدولستار مەجید سەرۆکى لیژنەى کشتوکاڵى پەرلەمانى کوردستان کە لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاوى کردۆتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (چوارشەممە، 9ى کانونى یەکەمى 2020)، ئاماژە بەوە کراوە، لەسەردانێکى لیژنەکە بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرى بازرگانى عێراق ئاماژە بەوە کراوە شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەکانی 2014 تا 2016  کە بڕى 557 ملیار دینارە تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە خەرج نەکراوە و هاتنەکەیان بۆ وەرگرتنى ڕەزامەندى وەزارەتى ناوبراوە بۆ خەرجکردنى.

 

ناوبراو ئەوەشى ئاشکراکردوە، عەلا جبوری وتویەتى پارەکە لە وەزارەتی بازرگانییە و پارێزراوە، ماوەتەوە سەر دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ خەرجکردنی، ئەوەی بۆتە هۆی خەرجنەکردنی تا ئێستا، ئەوەیە دەسەڵاتدارانی هەرێم گەنمی سوری و ئێرانیان هێناوە و تێکەڵی گەنمی جوتیارانیان کردوە.

 

عەبدولستار مەجید جەختیلەوەشکردوەتەوە، بە وەزیرى بازرگانى عێراقى وتوە دڵنیاین دەزانن کێ ئەو کارەی کردوەو بڕی گەنمەکەش دەزانن، بۆیە پێویستە ئەو بابەتە لە مافى ڕاستەقینە و ڕەوای جوتیاران جیابکرێتەوە و نەکرێتە قوربانی گەندەڵی و چاوچنۆکی دەسەڵاتداران.

 

هەر لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە عەلا جبورى سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەردانی سەرۆک کۆماری عێراق بکات و پێکەوە لەسەر دیاریکردنی میکانیزمێکی گونجاو بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم بەشێوەی قۆناغبەندی ڕێکبکەون.