گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانى هەرێم

2019.05.17 - 16:11
کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانى هەرێم
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەى دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نمەباران. . لە ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی پەڵە هەوری جیا جیا، بەڵام سبەى ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، هەروەها ئەگەری نمە باران و هەورەبروسکەى کەم هەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر بەپارێزگاکان. . بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 37 و نزمترین 19 پلە دەبێت، لە سلێمانیش 35 بە 21 و دهۆك 35 بە 21 و كەركوك 39 بە 20 پلە دەبێت. . ئاماژە بەوەش دەكات، سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 38 و نزمترین 20 پلە دەبێت، لە سلێمانی 36 بە 20 و دهۆك 36 بە 21 و كەركوك 40 بە 20 دەبێت. . .