ناس کورد-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی پشوی سبەی (پێنجشەممە) ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو پشووەی کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕاگەیاندراوە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و سبەی دەوامی فەرمییە لە هەرێمی کوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (9ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕاگەیاند: "ئەو پشووەی کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕاگەیاندراوە دامودەزگاکانی حکومەت هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، بەڵکو تایبەتە بە حکومەتی فیدڕاڵییەوە".
ئاماژەى بەوەشکردوە"سبەی پێنجشەممە، لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەوام ئاسایی دەبێت".
ئهمینداریهتی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا به بۆنەی "ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش" ڕایگەیاند،" سبەی( پێنجشهممه 10ی کانوونی یەکەمی 2020) دهكرێته پشوی فهرمی له دامودهزگاگانی حكومهتدا".