گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بچن بۆ کوردستان’’

فەرمانێکی ’’بەپەلە’’ لە پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەى خۆپیشاندانەکانی هەرێم

2020.12.09 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانێکی ’’بەپەلە’’ لە پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەى خۆپیشاندانەکانی هەرێم

ناس كورد-

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوە لەسەر پاراستنی ماف و سەلامەتی خۆپیشاندەران و لیژنەى مافی مرۆڤی ڕاسپارد سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ بەدواداچوونی پرسەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بازنەى ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (9ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "سەرۆکى پەرلەمانی عێراق داوای لە لیژنەى مافی مرۆڤ کردووە سەردانی ئەو ناوچانەى هەرێمی کوردستان بکات کە خۆپیشاندانیان تێدا ڕووی داوە."

 

رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.

 

رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.

 

رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق و دەربەندیخان و کفری و کەلار و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و پێنجوێن چەند شارێکی ڕژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و چەندی بینایەکی تری حکومی لەو شارانە سوتێنران.

 

me_ga.php?id=1788
تائێستا بە کۆی گشتی، پێنج خۆپیشاندەر لە چەمچەماڵ، دەربەندیخان، کفری، سەیدسادق و تەکیە و کادیرێکی ناوچەی پێنجوێنی پارتیش کوژراون، هاوکات نزیکەى 100 بریندار لە ڕیزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان تۆمار کراون.